پلانی ئابووریی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خنکاندنی ٢ له‌سه‌ر ٣ ی خه‌ڵکی ئێران!
هـێرش عه‌لیزاده
پارلمانی ئێران رۆژی سێ‌شه‌مه‌١٠ ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٨٧ ی هه‌تاوی فۆریه‌تی لایحه‌ی لابردنی یارانه(سۆبسید) له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی ته‌سیوب کرد، لابردنی یارانه‌ی ده‌وڵه‌تیی‌له‌سه‌ر به‌شێکی به‌رچاو له‌پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک ( نه‌وت، بنزین و گازۆئیل، گازوکاره‌با، ئاو) یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینێژاده‌بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووریی به‌مه‌به‌ستی ڕیفۆرم له‌ساختاری ئابووریی ئێراندایه.
ئه‌گه‌ر پارله‌مانی ئێران لایحه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌سیوب بکات ده‌وڵه‌ت ئیجازه‌ی ده‌بێت ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی که‌له‌به‌شی نه‌وت‌وگازدا هه‌یه‌بیبڕێت، و تا سێ ساڵی داهاتوو قیمه‌ته‌کان له‌ناوخۆی ئێران‌دا بگاته ئاستی بازاڕه‌کانی ده‌فه‌ره‌که، به‌پێی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌لابردنی یارانه، یارمه‌تی پولی به‌خه‌ڵکی که‌م داهات و هه‌ژار به‌شێوه‌ی نه‌قدی ده‌درێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ره‌خنه‌گرانی ئه‌م پلانه‌ی ده‌وڵه‌ت پێیان وایه که‌دانی یارمه‌تی نه‌قدی به‌خه‌ڵکی که‌مداهات به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیادبوونی قیمه‌تی ئه‌و‌پێداویستیانه‌ی که‌یارانه‌یان له‌سه‌ر لاده‌بڕیت ئاستی ته‌وه‌روم زیاد ده‌کات و به‌زه‌ره‌ری ئابووریی ئێران ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینێژاد له‌م لایحه‌دا ره‌چاوی کردووه‌که‌تا سێ ساڵی داهاتوو قیمه‌تی گاز ته‌بیعی به‌٧٥ له‌سه‌دی گازی سادراتی زیاد ده‌بێت و قیمه‌تی کاره‌با بۆ خه‌ڵک به‌قیمه‌تی ته‌واوکراوی له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵکدا داده‌نرێت یان ده‌فرۆشرێت، هه‌روه‌ها قیمه‌تی ئاوی خواردنه‌وه‌یش له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا ده‌گاته ئاستی قیمه‌تی ته‌واوکراو و به‌م جۆره‌ده‌وڵه‌ت ئیجازه‌ی ده‌بێت که‌قیمه‌تی هه‌موو ئه‌و پێداویستیه‌بناخه‌یانه‌ی ژیانی رۆژانه‌خه‌ڵک، که‌یارانه‌ی (سۆبسید) ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌لاببات و به‌قه‌ولی خۆیان تا بتوانن به‌رگری له‌زیاده‌ره‌وی له‌مه‌سره‌فدا بکه‌ن.
بانکی ناوه‌ندیی ئێران پێیوایه‌به لابردنی یارانه‌و ئازادکردنی قیمه‌ته‌کان، ئاستی ته‌وه‌رۆم تا سنوری ٣٧ له‌سه‌د ده‌گات، و ده‌ڵێت که‌قیمه‌تی سووته‌مه‌نی چه‌ندین به‌رامبه‌ر ده‌چێته سه‌ر، به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی بانکی ناوه‌ندیی ئێران له‌سه‌ر بناخه‌ی داهاتی نه‌وت، و له‌سه‌ر جێ به‌جێ کردنی پلانی ئابوریی ده‌وڵه‌ت (لابردنی یارانه‌و ئازادکردنی قیمه‌ت و دانی یارمه‌تی نه‌قدی به‌خه‌ڵک) ده‌ڵێت:
یه‌که‌م: "ئه‌گه‌ر قیمه‌تی گاڵۆنێک نه‌وت ٣٥ دوڵار بێت، به‌نزین لیتری ٤٠٠ تمه‌ن، گازۆئیل لیتری ٢٧٠ تمه‌ن، نه‌وتی کوره‌لیتری ١٦٠ تمه‌ن، نه‌وتی سپی لیتری ٢٧٥ تمه‌ن، غاز تراو ١٥٠ تمه‌ن، غازی سرووشتیی ٧٥ تمه‌ن، و هه‌ر کیلووات سه‌عات کاره‌با ٨٠ تمه‌ن به‌ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گات. له‌داهاتی فرۆشی نه‌وت مانگانه‌به‌هه‌ر یه‌ک له‌خه‌ڵکی که‌مداهات و فه‌قیر له‌ئاستێکی خواره‌وه‌١٩ هه‌زار و پانسه‌د تمه‌ن و له‌ئاستێکی سه‌ره‌وه‌٢٦ هه‌زار تمه‌ن به‌ده‌ستییان ده‌گات. جێ به‌جێ نکردنی پلانی ئابووریی ده‌ڵه‌ت، نه‌وت گاڵونی ٣٥ دولار، ئاستی ته‌وه‌روم ده‌گاته‌٢٠ له‌سه‌د. که‌له‌حاڵی حازردا ته‌وه‌روم ٢٥ له‌سه‌ده.
دووه‌م: "ئه‌گه‌ر قیمه‌تی گاڵونێک نه‌وت له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا تا‌٨٠ دوڵار بچێته‌سه‌ر، و به‌م پێیه قیمه‌تی مامناوه‌ندی نه‌وت له‌ماوه‌ی ئه‌وه‌سێ ساڵه‌دا ٤٨ دولار بێت، به‌م جۆره بنزین لیتری ٤٠٠ تمه‌ن، گازۆئیل لیتری ٣٥٠ تمه‌ن، نه‌وتی کوره‌لیتری ٢٠٠ تمه‌ن، نه‌وتی سپی لیتری ٣٥٠ تمه‌ن، غاز تراو ٢٠٠ تمه‌ن، غازی سرووشتیی ١٣٠ تمه‌ن، و هه‌ر کیلووات سه‌عات کاره‌با ١٠٠ تمه‌ن به‌ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گات. له‌داهاتی فرۆشی نه‌وت، مانگانه‌به‌هه‌ر یه‌ک له‌خه‌ڵکی که‌مداهات و فه‌قیر له‌ئاستێکی خواره‌وه‌٣٢ هه‌زار تمه‌ن و له‌ئاستێکی سه‌ره‌وه‌٤٣ هه‌زار تمه‌ن به‌ده‌ستییان ده‌گات.
هه‌ر به‌پێی راپۆرتی بانکی ناوه‌ندیی ئێران ئیستا "به‌نزینن به‌قیمه‌تی ده‌وڵه‌تی لیتری ۱۰۰ تمه‌ن، بنزین ئـآزاد لیتری ۴۰۰ تمه‌ن است. گازوئیل و نه‌وتی سه‌پی لیتری حدودا" ۱۷ تمه‌ن، نه‌وتی کوره که‌متر له ده تمه‌نه".
ئامار و ئه‌رقامی بانکی ناوه‌ندیی ئێران و داموده‌زگاکانی کۆماری ئیسلامی سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌که‌ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینێژادیش له‌هه‌ستانه‌وه‌ی‌ئابووریی ئێران‌دا هێزوتوانای تێدا نه‌ماوه، و پلانه‌ئابووریی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مرۆی جیهاندا رێگه‌یه‌ک نییه‌بۆ ده‌رباز بوون له‌م قیرانه‌ماڵوێرانکه‌ره، پلانی لابردنی یارانه‌و ئازاد کردنی قیمه‌تی پێداویستیه‌کانی رۆژانه‌خه‌ڵک به‌گه‌شتی ته‌نها شانه‌خاڵیکردنه‌له‌ژێر باری به‌رپه‌رسایه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک، ئازادکردنی قیمه‌تکان که‌به‌پێی بۆچوونی پسپۆران، قیمه‌تی سوته‌مه‌نی ده‌تا بیست به‌رابه‌ر زیاد ده‌کات، له‌کاتێکدا به‌پێی هه‌مان پلان به ئینسانێکی که‌مداهات و هه‌ژار ٢٠ تا ٣٠ هه‌زار تمه‌ن یارمه‌تی ده‌درێت، جێگه‌له‌وێرانکردنی هه‌رچی زیاتری ژیان و حاڵی خه‌ڵکی که‌م دات و نه‌دار و ده‌ڵه‌مه‌ندکردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌وانه‌ی که‌خاوه‌نی سه‌رمایه‌و ماشێنی به‌رهه‌مهێنان چه‌ئاکامێکی تری ده‌بێت؟
ئیمه‌وه‌کوو پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) پێمانوایه‌که‌ئه‌وه‌ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته‌له‌هه‌لومه‌رجی قیراندا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌به‌رجاو بگرێت، سیاسه‌تی ئابووریی کۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی له‌ئێران و داگیرکاری له‌کوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ره‌زۆربه‌ی خه‌ڵکدا نه‌بووه، و له‌ئایینده‌شیدا نایبێت. هه‌ر ئه‌مه‌یش یه‌کێک له‌هۆیه‌کانی فه‌شه‌لهێنانی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌له‌ئێران به‌گشتیی و له‌کوردستان به‌تایبه‌تیی.
دیاره‌سیاسه‌تی ئابووریی پڕ قه‌یرانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌کوردستان ده‌بێته‌مایه‌ی فشاری زیاتر بۆ گه‌لی کورد، چونکه‌کوردستان، بێ له‌بێکاریی و نه‌بوونی کار و نه‌بوونی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و پلانی ئابووریی ئێستایی و ئایینده‌یی، هه‌روه‌ها هیچ ئازادیه‌کی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیشی تێدا نییه.
به‌شێکی زۆر له‌بودجه‌ی ئێران که‌دیاره‌له‌داهاتی نه‌وته‌وه‌دێت ده‌درێت به‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پلانی سه‌ربازیی دیکه‌که‌له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه‌کۆماری ئیسلامیی به‌هێز ده‌کات، بۆ نموونه‌یارمه‌تیدانی حه‌ماس و حیزبوڵا و بزووتنه‌وه‌ی دیکه‌ی ئیسلامیی له‌کوردستان. له‌به‌رئه‌وه‌گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیی وا که‌له‌قازانجی خه‌ڵکدا بێت، بۆ نموونه‌له‌کوردستان، تا ئه‌و کاته‌نامومکینه‌که‌هێزی سه‌ربازیی ئێران و سیاسه‌تی داگیرکاریی ئه‌و له‌کوردستان درێژه‌ی هه‌بێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر