فایزه سالحی:ته‌نیا ژنانی سه‌ر به کۆماری ئیسڵامی ناتوانن به‌شدار بن له کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
![]()
رۆژنامه:به پێی بانگه‌وازی کومیته به‌ڕێوه‌به‌ی کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مانگی ئاوریلی 2011 له شاری سلێمانی کۆنفڕانسی "ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" به‌رێوه ده‌چێت‌و له یه‌كه‌م لێدوانی رۆژنامه‌وانی له سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش فایزه ساڵحی ئه‌ندامی کومیته به‌ڕێوه‌به‌ی کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به رۆژنامه‌ی ووت: ئێمه ئه‌و ژنانه که ئه‌و کۆمیته‌كه‌مان پێكهێناوه ،به چه‌ند بیر‌و و باوه‌ری سیاسی جیاواز، کۆبووینه‌وه.
ساڵحی له سه‌ر پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی كونفرانسه‌كه ئاشكرایكرد كه :"خۆی‌و گوڵنار قوبادی و ناهید موکری سه‌ر به هیج رێکخراوێکی سیاسی نین". ووتیشی: "له رۆژانی یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌کانمان ژنانی تریشمان ده گه‌ڵ بوو ، وه‌ک " هێرۆ جه‌ڵدیانی " له حدکا‌و فریده ره‌زایی له کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیست به‌لام ئه‌و 2 که‌سه پاش چه‌ند کۆبوونه‌وه ئێتر به‌شداریان نه‌کردوو و خۆیان کشانده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حیزبیكی كوردی له پشت به‌ریوه‌بردنی کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌یه، ئه‌و چالاكوانه سه‌ربه‌خۆیه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به رۆژنامه‌ی ووت: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێمه وه‌ک چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ڵمانگرتووه ، له ژیر فشاری هیچ حیزب و رێکخراوێکی سیاسی دا نییه. ووتیش: ئێمه بانگه‌وازمان داوه‌و داوامان له هه‌موو لایه‌نێک کردووه بێن و به‌شدار بن و پێشنیارمان بۆ بنێرن و ته‌نانه‌ت به راشکاوی ده‌ڵێم ، له هیچ حیزب و رێکخراوێک به فه‌رمی ده‌عوه‌تمان نه کردووه. راشیگه‌یاند:ئه‌گه‌ر له رێکخراوه‌کانی تر ژنان بتوانن ، پێوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن به خۆشییه‌وه پێشوازیان لێ ده که‌ین.
هه‌ر له دریژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ "رۆژنامه" فايزه سالحی چالاكی بواری ژنان سه‌باره‌ت به به‌شداری ژنانی پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان ـ پژاك‌و رێكخراوه‌كانی تریش ووتی: ئێمه له‌و رێکخراوانه ژنه‌کانیان ناناسین ، ئه‌گه‌ر به پیَری بانگه‌وازه‌کانه‌وه بێن ، زۆر به خێر بێن ، ته‌نیا ژنانی سه‌ر به کۆماری ئیسڵامی بۆیان نییه به‌شدار بن. هه‌موو ژنێکی کوردی چالاکی سیاسی / مه‌ده‌نی بۆی هه‌یه ، به‌شداری بکات و ئێمه سنوورمان بۆ که‌س دیاری نه کردووه.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه: بۆ هه‌موو رێکخراوه‌کان و حیزبه کانی سیاسی ئه‌و بانگه‌وازه به‌رێ ده‌که‌ین و چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان هه‌یه ، رێژه‌ی به‌شداری ژنان و پیاوان به‌ر چاو بێت و بتوانین پێکه‌وه بۆ مافی خۆمان کار بکه‌ین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر