![]()
کاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ/ راپه‌ڕینی به‌رفراوان شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه
تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ رێبه‌ری ناسراوی کورد له رۆژئاوای کوردستان، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رینی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی لێکه‌وته‌وه و راپه‌ڕێنێکی به‌رفراوانیش سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه. وێلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له کاردانه‌وه‌یه‌کدا، وێڕای ئیدانه‌کردنی تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ته‌ئکیدی کرده‌وه که به‌شار ئه‌سه‌د، سوریا به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌با. جای کارنی وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا داوای کرد به‌شار ئه‌سه‌د هه‌رچی زووتر واز له ده‌سه‌ڵات بێنێ. له لایه‌کی تره‌وه، کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی شۆڕش له سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیرۆر رێبه‌ری ناسراوی کورد مه‌شعه‌ل ته‌مۆی سه‌رکۆنه کرد. حكوومەتی فه‌رەنساش شەوی رابردوو بەڕەسمی رای گەیاند، لە كوژرانی تەمۆ تووشی سەرسوڕمان بووە. هاوکات له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ خه‌ڵک له سه‌رانسه‌ری شاره‌کان و به‌تایبه‌ت له کوردستان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. له شاره‌کانی ده‌رعا، قامیشلۆ، دیمه‌شق، لازه‌قیه، حه‌مس و سه‌رجه‌م شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان به‌ڕێوه چوون. به گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت، به هه‌زاران که‌س له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی حه‌سه‌که که ته‌رمی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ له‌وێ راگیرابوو، کۆبوونه‌وه و دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دروشمیان وته‌وه. به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ له شاری قامیشلۆ له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌کانی سووریا پێکدادان رووی داوه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی دوو که‌س کوژراون و 12 که‌سیش بریندار بوون. بارودۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێک له برینداره‌کان خراپه. له‌شاری عامودێش خۆپیشانده‌رانی ناڕازی، په‌یکه‌ری حافز ئه‌سه‌دیان له ناوه‌ندی شار هێنایه خوار و شکاندیان. هه‌رله‌م په‌یوه‌نده‌دا رێكخراوی چاودێری كورۆساید له به‌یاننامه‌یه‌كدا تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ "شه‌رمه‌زار" ده‌كات.له به‌یاننامه‌كه‌دا که وێنه‌یه‌کی بۆ سایته‌که‌مان نێردراوه، هاتووه " ئێمه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م تاوانه ترسنۆكانه‌یه له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه , پێمان وایه نابێت ئه‌م تاوانه هه‌روا تێپه‌ڕێت , باشترین وه‌فاداری بۆ په‌یامه‌كانی شه‌هید درێژه‌دانه به تێكۆشان و شه‌رمه‌زار كردنی بكوژانییه‌تی . لێره‌وه داوا له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بكه‌نه‌وه".پاش نیوه‌ڕۆی دوێنی هه‌ینی (07.10.2011) چوار چه‌کداری ده‌مامکدار، هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ و تیرۆریان کرد. له‌و هێرشه‌دا کوڕه‌که‌ی گه‌وره‌که‌ی مارسیل و خاتو زاهیده ره‌شکیلۆش که چالاکوانێکه بریندار بوون. مشعه‌ل ته‌مۆ، وته‌بێژی ره‌وتی پاشه‌ڕۆژی كورد بوو له سوریا‌و ده‌ورێكی كاریگه‌ری له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سوریا دا هه‌بوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر