داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و
...هەر کورد ئەبین
.. ... ..
لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
.. ... ..
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم. مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
.. ... ..
نە نەنگی یە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و
هەر کورد ئەبین
.. ... ..
گەلان هەموو برای منن
هەر زۆردارانم دوژمنن
داوای وڵاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل و خاکەکەم
هەتا ماوم خەبات ئەکەم
.. ... ..
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین
یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر