ژیاننامه‌ی ئه‌و سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌ی پەکەکە كه له‌پاریس كوژران
![]()
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی ئه‌و سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌ی تێدا كوژراوه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (Gare du Nord)ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كه ئه‌و شوێنه‌ش یه‌كێكه له‌شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كان
فۆتۆ: ئاژانسی فراتنيوز
شه‌وی رابردو له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ئه‌نجامی هێرشێكدا سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد كوژران، كه پێكهاتبون له‌ساکینه جانسز، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- فیدان دۆغان، نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان -كه‌نه‌كه- له‌پاریس، کچه چالاكوانێك به‌ناوی له‌یلا سۆیله‌مه‌ز.
ئاوێنه‌نیوز، فراتنیوز: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گروپێکی چه‌کداره‌وه بۆسه‌ر باڵه‌خانه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان ئه‌نجامدرا كه گومان ده‌كرێت له‌په‌لاماره‌که‌دا چه‌کی بێده‌نگ به‌کارهێنرابێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێدوان‌و روونکردنه‌وه‌ی ره‌سمی نه‌دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فراتنیوز، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی ئه‌و سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌ی تێدا كوژراوه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (Gare du Nord) كه ئه‌و شوێنه‌ش یه‌كێكه له‌شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كان. هاوكات لێکۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ژیاننامه‌ی ساکینه جانسز:
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ساڵی 1957 له‌شاری دێرسیم له‌دایکبووه. له‌دوای کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌ی تورکیا له ١٢ ئاداری ساڵی 1971ده‌چێته ڕیزی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی شۆڕشگێڕ. پاشان له‌ناو ڕیزی شۆڕشگێڕانی کورددا ده‌مێنێته‌وه.
ساکینه جانسز له‌و کاته‌دا له‌ناو گروپی ئاپۆچیاندا درێژه به‌خه‌بات ده‌دات که له‌شۆڕشگێڕانی کوردستانی‌و تورک پێکهاتبون‌و له‌لایه‌ن رێبه‌ری به‌ندكراوی په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
پاشان له‌شاری ئه‌لعه‌زیز له‌دژی "چه‌ته‌کانی" ئه‌و شاره چالاکانه تێده‌کۆشێت، له‌وێ له‌گه‌ڕه‌که‌کانی (فه‌وزی چاکماک، یڵماز باغڵه‌ر) که زۆربه‌ی کوردی عه‌له‌وین خه‌بات ده‌کات‌و گرنگی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌بنه‌ما ده‌گرێت‌و رۆڵێکی چالاکانه‌ی ده‌بێت له‌رێکخستنکردنی لاوانی کورددا.
ساکینه جانسز له‌ساڵی 1978دا خه‌باتی ڕێکخستنی گه‌نجان به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌شاری دێرسیم‌و ده‌وروبه‌ری به‌شداری خه‌باتی ڕێکخستن ده‌کات. هاوکات له‌دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا وه‌کو شۆڕشگێڕێکی ئاکتیڤ‌و پڕۆفسیۆناڵ ئه‌رکه‌کانی راده‌په‌ڕێنێت.
ژنه شۆڕشگێڕی کورد ساکینه جانسیز له 27 تشرینی دووه‌می ساڵی 1978 دا به‌شداری یه‌که‌مین کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پاری کرێکارانی کوردستان PKK ده‌بێت‌و له‌ساڵی 1979 دا له‌شاری ئه‌لعه‌زیز ده‌چێت ڕیزی هه‌ڤاڵه‌کانیه‌وه.
له‌کوده‌تای ١٢ ئه‌یلولی ساڵی 1980دا له‌زیندانی ئامه‌د له‌دژی هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌و گوشاره‌کانی ناو زیندان سازش له‌ناسنامه‌ی ئاپۆچێتی‌و PKK بوونی خۆی ناکات. له‌به‌ندیخانه‌کانی ئه‌لعه‌زیز، ماڵاتیا، ئامه‌د، بورسا، چه‌ناککه، ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌مێنێته‌وه‌و له‌ساڵی 1991دا له‌زیندان ئازاد ده‌كرێت.
پاش ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری ڕیزی تێکۆشه‌رانی کورد ده‌بێت. ده‌چێته ئه‌کادیمای مه‌عسوم کۆرکمازو په‌روه‌رده‌ی ئایدۆلۆژی‌و سه‌ربازی ده‌بینێت که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی PKKه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت. هه‌ر له‌وێ به‌شداری یه‌که‌مین کۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی ده‌بێت. ماوه‌یه‌ک له‌فه‌ڵه‌ستین، سوریا‌و ڕۆژئاوای کوردستان ده‌مێنێته‌وه. پاشان ده‌چێته چیاکانی کوردستان‌و به‌شداری تێکۆشینی گه‌ریلایه‌تی ده‌بێت‌و له‌کۆنگره‌و کۆنفرانسی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجان‌و PKKدا به‌شدار ده‌بێت‌و دواتر ده‌چێته ئه‌وروپاو کار‌و خه‌باتی ڕێکخستنی له‌وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌بات.
ژنه تێکۆشه‌ری خه‌باتی ئازادیخوازی ژنانی کورد‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PKK ساکینه جانسز له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵیدا به‌ناوه‌کانی (فیدان دۆغان‌و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) له 9ی ساڵی 2013 له‌پاریس له‌ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کداریدا کوژران.
ژیاننامه‌ی فیدان دۆغان:
فیدان دۆغان له 17ی کانوونی دوه‌می ساڵی 1982 دا له‌ناوچه‌ی ئه‌لبستانی مه‌ڕه‌ش له‌دایکبوه. له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا ده‌چێته ئه‌وروپاو له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی. له‌شاری ستراسبۆرگ تا ئاستی ناوه‌ندی ده‌خوێنێت. له‌ته‌مه‌نێکی منداڵی‌دا بنه‌ماڵه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ته‌ڤگه‌ری ئازادییه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌و له‌ساڵی 2001وه له‌داموده‌زگاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردان‌دا ده‌ست به‌خه‌بات ده‌کات.
فیدان وه‌ک گه‌نجێکی چالاک له‌ناوه‌نده‌کانی گه‌نجان، ژنان‌و دیبلۆماسیدا خه‌باتی گرنگ ده‌کات. پاشان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی دێته چیاکانی باشوری کوردستان. له‌ئه‌وروپاش له‌ڕیزی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر چالاک كار ده‌كات. فیدان دۆغان له‌ڕیزی خه‌باتی ژنان‌و له‌ناوه‌ندی دبلۆماسیه‌تیش کاری ده‌کرد.
فیدان دۆغان له‌گه‌ڵ ساکینه جانسزو له‌یلا سۆیله‌مه‌ز له 9ی چله‌ی ساڵی 2013 له‌پاریسی پایته‌خی فه‌ڕه‌نسا کۆمه‌ڵکوژ کران.
ژیاننامه‌ی له‌یلا سۆیله‌مه‌ز:
له‌یلا سۆیله‌مه‌ز یه‌کێکبووه له‌کچه گه‌نجه چالاکه‌کانی ناو کاروخه‌باتی سیاسی ژنان‌و له‌رێکخستن‌و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کاندا تێکۆشانی سیاسی‌و ئازادی ژنانی به‌ڕیوه‌بردووه.
شه‌وی رابردوو که‌سانێکی نه‌ناسراو په‌لاماری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستانیاندا له‌ناوچه‌ی (Gare du Nord)و له‌ئه‌نجامدا سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد ژیانیان له‌ده‌ستدا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر