پێویسته توركیا به‌رپرسانی كوشتنی سێ ژنه كورده‌كه راده‌ست بكات
HANA TV / سبه‌ی
رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ داوا ...له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا ده‌كات به "خێرایی و گشتگیری" لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی سێ ژنه هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی كورد له ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بكات و بكوژانیان بدۆزێته‌وه‌و راده‌ستی دادگایان بكات.
هاوكات ئه‌و رێكخراوه داوای ئه‌وه‌شی كردوه، كه كوژرانی ئه‌و سێ ژنه، وتوێژه‌كانی نێوان توركیا‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان په‌ك نه‌خات و توركیاش هاوكاری لێكۆڵینه‌وه‌كان له روداوه‌كه بكات و به‌رپرسانی راده‌ستی دادگا بكات.
له راگه‌یاندنێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ ده‌ڵێت: پێویسته دادپه‌روه‌ری هه‌بێت بۆ ئه‌و تیرۆره سیاسیانه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا هیچ هه‌وڵێك به فیڕۆ نه‌ده‌ن له لێكۆڵینه‌وه‌دا.
ئه‌منستی داوای له توركیاش كردوه هاوكاری ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكات و "به‌رپرسانی روداوه‌كه راده‌ستی دادپه‌روه‌ری بكات".
له به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه سه‌باره‌ت به وتوێژه‌كانی نێوان توركیا‌و كورد ده‌ڵێت: هه‌ردولا پێویسته ته‌ئكید له‌وه بكه‌نه‌وه كه كرده‌وه‌كانی كوشتن، به‌ربه‌ست دروست ناكات له به‌رده‌م دانوستانه‌كان كه مه‌به‌ست لێی كۆتاییهێنانه به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌و ململانێیه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه به‌رده‌وامه.
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابوردو هه‌ریه‌ك له فیدان دۆگان و له‌یلا شایڵه‌مه‌ز و سه‌كینه جانسیز، به كوژراوی له شوقه‌كه‌ی خۆیان له پایته‌ختی فه‌ره‌نسا دۆزرانه‌وه.
كوژرانی ئه‌و سێ چالاكوانه‌ی كورد له ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بوه‌ته هۆی توڕه‌یی ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتانی ئه‌وروپاو هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
تائێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له روداوه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.مشاهدة
k
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر