زیندانیانی دۆزی PKK له زیندانی ئیمراڵی دوای (22) مانگ بۆ جاری یه‌که‌م چاویان به که‌سوکاریان که‌وت، ( فه‌له‌ک پۆیراز ) که چاوی به ( شێخموس پۆیراز )ی برای که‌وتبوو رایگه‌یاند که براکه‌ی پێ وتووه :"ئێمه ئاماده‌ین تا کۆتا له‌پێناو گه‌لی کورد دا تێ‌بکۆشین و گیانمان فیدا بکه‌ین ، ئاماده‌ین چی بۆ ئاشتی پێویست بکات بیکه‌ین . به‌ڕێز ئۆجالان هه‌نگاوه پێویسته‌کان ده‌نێت، به‌ڵام چیتر پێویسته ئه‌ردۆغانیش هه‌نگاوی پێویست بنێت . پێویسته گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر پێ و به ئاگا بێت . "
زیندانیانی به‌ندی (F)ی زیندانی ئیمراڵی ( جومالی کارسو، شێخموس پۆیراز و حه‌سبی ئایده‌میر ) که له مانگی تشرینی دووه‌می 2009ه‌وه راگوێزرابوون بۆ زیندانی ئیمراڵی، له مانگی ئاداری 2011 ه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵیاندا به که‌سوکاره‌کانیان نه‌درابوو، رۆژی 28ی ئه‌م مانگه به که‌شتییه‌کی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی که‌نار ده‌ریا به‌ره‌و زیندانی ئیمراڵی به‌ڕێکه‌وتن . له‌و دیداره نیو کاتژمێرییه سه‌ر داخراوه‌دا، هه‌ر یه‌که و به جیاجیا دیداریان ئه‌نجامدا .
وه‌زیره پۆیرازی دایکی شێخموس پۆیراز و فه‌له‌ک پۆیرازی خوشکی، سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌یان لێدوانێکیاندا به ئاژانسی هه‌واڵی دیجله DIHA .
هه‌رگیز زوڵمێکی وه‌هام نه‌بینی بوو
دایکی پۆیراز که نزیکه‌ی (23) مانگه چاوی به کوڕه‌که‌ی نه‌که‌وتووه رایگه‌یاند که رووبه‌ڕووی پشکنینێکی زۆر توند بۆته‌وه و وتی:" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم (70) ساڵه، داوایان لێکردم جله‌کانم دابکه‌نم، هه‌رگیز زوڵمێکی وه‌هام نه‌بینی بوو ". دایکه وه‌زیره سه‌باره‌ت به دیداره نیوکاتژمێرییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا وتی :" چاوم به کوڕه‌که‌م که‌وت، مه‌عنه‌ویاتی له‌جێی خۆی بوو، سڵاوی هه‌بوو بۆ گه‌له‌که‌ی، هه‌ڤاڵانی تێکۆشانی و که‌سکاره‌که‌ی ."
کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆغان ناتوانێت 5 خوله‌ک بمێنێته‌وه
فه‌له‌ک پۆیراز ئاماژه‌ی به باشی ته‌ندروستی براکه‌ی کرد و وتی:" چه‌ندین مانگه هیچ که‌سێک چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌کردبوو، به‌ڵام هه‌ر له به‌رخۆدانیدابوون. له براکه‌م پرسی با کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بێت و بزانین ده‌توانێت (5) خوله‌ک له‌وێ رابووه‌ستێت، ئایا ده‌توانێت دانبه‌خۆیدا بگرێت ؟ "
ئۆجالان: ده‌شێ من سه‌رۆک بم، به‌ڵام هه‌موومان هه‌ڤاڵین
پۆیراز ده‌ستنیشانی کرد که پرسیاری دۆخی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانی له براکه‌ی کردووه و وتی :" کاکه‌م پێی وتم ؛ ( سه‌رۆک زۆر باشه، سڵاوی بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌یه .) پرسیاری ئه‌و وه‌فدانه‌م لێکرد که هاتووچۆی ئیمراڵی ده‌که‌ن و پێی وتم ؛ ( دیداره‌کان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئێستاکه ناتوانم هیچ شتێکت پێ بڵێم، به‌ڵام هه‌موو شتێک باشه . به‌ڕێز ئۆجالان پێش دیداره‌کان و پاش دیداره‌کانیش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌کات و زانیاریمان پێ ده‌دا. به‌ڕێز ئۆجالان هه‌موو زانیاری و ورده‌کارییه‌کی دیداره‌کانمان پێ راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شتێک ببێت، سه‌ره‌تا بانگی ئێمه ده‌کات، کۆده‌بینه‌وه و فکر و رامان لێ وه‌دره‌گرێت، پاشان ده‌چێت له‌گه‌ڵ شانده‌کاندا داده‌نیشێت. پێکه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه، بێ وه‌رگرتنی فکر و رای ئێمه له‌گه‌ڵ که‌س دیدار ئه‌نجام نادات. پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین و راده‌گۆڕینه‌وه ." ناوبراو وتیشی : " ئۆجالان به‌وانی وتووه ده‌شێ من سه‌رۆک بم، به‌ڵام هه‌موومان هه‌ڤاڵین، چی ده‌بێت با ببێت پێکه‌وه ده‌جوڵێینه‌وه ."
پۆیراز رایگه‌یاند :" کاکه‌م پێی وتم که به‌ڕێز ئۆجالان و زیندانیانی زیندانه‌که هه‌موو رووداو و گۆڕانکارییه‌کانی ده‌ره‌وه له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی ( ئۆزگیور گیونده‌م )ه‌وه ده‌خوێنێته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌کات . " هه‌روه‌ها رایشیگه‌یاند که ئۆجالان و زیندانیانی تر رۆژانه بۆماوه‌ی کاتژمێرێک ده‌چنه گۆڕه‌پانێکی هاوبه‌ش و کۆده‌بنه‌وه و رووداوه‌کانی تورکیا و جیهان ده‌خه‌نه به‌ر باسه‌وه .
ده‌بێت گه‌له‌که‌مان له‌سه‌رپێ و به ئاگا بێت
فه‌له‌ک پۆیراز رایگه‌یاند که براکه‌ی پێی وتووه :"ئێمه بۆ کوێ بنێرن و بمانخه‌نه کام بیر و چاڵه‌وه با بیکه‌ن، ئێمه ئاماده‌ین تا کۆتا له‌پێناو گه‌لی کورد دا تێ‌بکۆشین و گیانمان فیدا بکه‌ین ، ئاماده‌ین چی بۆ ئاشتی پێویست بکات بیکه‌ین . ئێمه هه‌نگاوه پێویسته‌کان ده‌نێین، به‌ڕێز ئۆجالان هه‌نگاوه پێویسته‌کان ده‌نێت، به‌ڵام چیتر پێویسته ئه‌ردۆغانیش هه‌نگاوی پێویست بنێت . پێویسته گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر پێ و به ئاگا بێت .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر