ئەمریکا و هاوپەیمانان یەپەگە پڕچەک دەکەن
هێزەکانی یەپەگە
بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو وه‌فدێكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌پاریسی پایته‌ختی وڵاتی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی فورات نیوز، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژئاوا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا به‌گشتی، هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی كۆبانێ‌و چۆنیه‌تی یارمه‌تیدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه كه دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگن.
په‌یه‌ده له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له ئه‌مریكا كردوه كه فشار بخاته سه‌ر توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌پشتگیریكردنی داعش به‌ربدات.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مریكا به په‌یه‌ده‌ی وتوه، كه هه‌م كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌م ئه‌مریكا، په‌یه‌ده وه‌ك لایه‌نێكی به‌هێزو گه‌وره ده‌ناسن، كه تائێستا توانیویه‌تی به‌رامبه‌ر به‌تیرۆر رابوه‌ستێت، هاوكات ئه‌مریكیه‌كان كۆبانێیان به‌شوێنێكی ستراتیژی و گرنگ وه‌سفكردوه‌و وتویانه: "كۆبانێ نابێت بكه‌وێت".
هه‌ر له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌شكراوه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و یارمه‌تی لۆجیستی بۆ كۆبانێ بنێرێت دژی گروپه‌كانی داعش.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر