بڕیاره‌كه‌ی كانتۆنی جزیره له‌باره‌ی ژنانه‌وه، پێشوازی لێده‌كرێت
16 تشرینی دووەم, راپۆرت رۆژئاوا - ش ش -
ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی كانتۆنی جزیره له‌خۆرئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌پاراستنی مافه‌كانی ژنان له‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ست هێزه كوردیه‌كانه‌وه‌ن، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی میدیاكانی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناو وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌باره‌ی ژنانه‌وه وه‌سفده‌كرێت.
ئا: ئاوێنه
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، به‌رپرسانی باڵای كانتۆنی جزیره له‌خۆرئاوای كوردستان (سوریا)، بڕیارێكی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی ژنانی كورد‌و ئه‌وانه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین، ده‌ركرد، چاودێرانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه جه‌نگێكی ده‌رونیی ئاشكرایه به‌رامبه‌ر تێڕوانینه توندڕه‌وه ئاینیه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش.
چه‌كدارانی داعش كه ئێستا خه‌لافه‌تێكی ئیسلامیان به‌درێژایی به‌شێك له‌خاكی سوریا‌و عێراق پێكهێناوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا چه‌ندین بڕیاریان ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ژنان چۆن پۆشاكی به‌ریان بپۆشن‌و جموجوڵی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌وته‌ی به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ژێرده‌ستیان، داعش له‌هه‌مو ئه‌مانه‌شیان پشتیان به‌ستوه به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی په‌ڕگیرانه‌ی شه‌ریعه‌ت.
له‌به‌رامبه‌ردا كانتۆنی جزیره، كه‌یه‌كێكه له‌سێ كانتۆنه‌كه‌ی خۆرئاوا، بڕیارێكی 30ی خاڵی تایبه‌ت به‌پاراستنی مافی ژنان ده‌ركرد‌و به‌رپرسانی روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیش له‌سوریا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر تێڕوانینه تونده‌كانی داعش لێكداته‌وه سه‌باره‌ت به‌مافی ژنان.
به‌پێی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه‌ی كانتۆنی جزیره، داوای یه‌كسانی نێوان ژنان‌و پیاوان كراوه له‌گشت كایه‌كانی ژیانی تایبه‌تی‌و گشتیدا، هه‌روه‌ها ژنان مافی به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی ئیداریی‌و كار‌و وه‌رگرتنی موچه‌و میراتیان هه‌یه.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هێشتا رون نیه كه ئه‌و بڕیاره چۆن جێبه‌جێده‌كرێت‌و له‌روی قانونیه‌وه پابه‌ندبون پێوه‌ی چۆنه.
به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه تایبه‌ته به‌كچان‌و باس له‌وه كراوه كه رێگه‌نادرێت به‌وه‌ی كچان له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی كردوه‌و ده‌ڵێت، "ژنان له‌به‌رده‌م یاسادا مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه. ژنان‌و پیاوان مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه له‌پرسی ته‌ڵاقداو هه‌مو توندوتیژییه‌كیش به‌رامبه‌ر ژنان، به‌تایبه‌تی دیاریده‌ی كوشتن به‌ناوی شه‌ره‌فپارێزیه‌وه، قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت".
ئه‌م بڕیاره‌ی كانتۆنی جزیره له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 مانگه، چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆیه‌كی توندیان خستوه‌ته سه‌ر كانتۆنی كۆبانی‌و شه‌ڕڤانانی ئه‌و كانتۆنه‌ش له‌به‌رگرییه‌كی سه‌ختدان له‌دژیان.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر