گروپێكی گه‌وره‌ی داعش لە کەرکوک دەستگیر كران
کەرکوک
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی گروپێكی گه‌وره‌ی داعشی لە شارەکە راگەیاند و دەشڵێت: لەنێو ئەو گروپەدا (3) به‌رپرسی گه‌وره‌ی داعشی تێدایه.
جه‌مال تاهیر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە له‌بینای پارێزگای كه‌ركوك بەڕێوەچو رایگەیاند: گروپێكی گه‌وره‌ی داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون و پلانیان هه‌بوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام پلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌نێو ئه‌و گروپه‌دا (3) به‌رپرسی باڵای داعشی تێدایه كه یه‌كێكان به‌رپرسی ئیداره‌ی داعش بوە له‌سنوره‌كه‌و یه‌كێكی دیكه‌شیان (موفتی شه‌رعی) و ئەوی تریش پسپۆڕی ته‌قه‌مه‌نی بوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو کەسانەی لەنێو گروپەکەدا بون، خه‌ڵكی پارێزگای موسڵ و تكریت و ئه‌نبارن، جگە لەوەش لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێكی زۆر له‌ته‌قه‌مه‌نی دەستی بەسەردا گیراوە.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: پێش دەستگیرکردنی ئەو گروپە (12) کەسییە، زانیاری هەواڵگریمان لە بەردەستدا بوە و لەرێگەی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكەوە توانراوە دەستگیربکرێن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر