به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: شۆڕش حه‌سه‌ن وته‌بێژێکی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل به ئاژانسی "ئه‌سۆشێتێدپرێس" وتی: هێزه‌کانی یه‌په‌گه و هێزی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی داڕشتنی نه‌خشه‌ی هێرش کردنه سه‌ر داعشن.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ئه‌سۆشێتێدپرێس سه‌رجه‌م 150 هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان که بۆ یارمه‌تی به‌رگریکارانی کورد له شاری کۆبانی نێردرابوون به جیهازاتی قورسی سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شاره.
که‌ناڵی خه‌به‌ری CBSی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپۆرتێکدا له‌مباره‌وه نووسی: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌هۆی گوله‌بارانی ڕێگای سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی کۆبانی به‌ره‌و تورکیا له‌لایه‌ن داعش، له ڕێگایه‌کی دیکه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و شاره.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌ندامێکی داعش له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌کانی خه‌به‌ری ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه: 120 خۆکوژی داعش به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر