ڤیدیۆ.. بۆچی ئه‌و فڕۆكه روسییه‌ی 40 ته‌ن چه‌كی هه‌ڵگرتبوو لە سلێمانی نه‌نیشته‌وه؟
| |
NRT-سلێمانی: له‌ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووسی به 40 ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا نیشته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕێگه‌ی پێنه‌دا بنیشێته‌وه.
ڕووداوه‌كه به‌جۆرێك ته‌مومژه، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه گوایا ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی له‌ناویدا بووه، بۆ ئه‌وه بوه كه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ده‌ست ڕۆشت‌و له سلێمانی و كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی بازرگانیدا و له‌به‌رامبه‌ر به نه‌وت، بگه‌یه‌نرێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
هه‌ندێك زانیاری تر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه بووه، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی یه‌كێتیه‌وه كاره‌كه ئاشكراكراوه و ڕێگه نه‌دراوه فرۆكه‌كه له‌سلێمانی بنیشێته‌وه.
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو فرۆكه‌یه‌كی ڕووسی گه‌یشته ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاگاداركرده‌وه كه ده‌یه‌وێت بنیشێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌كه ڕێگه‌یان نه‌دا فرۆكه‌كه بنیشێته‌وه، به‌وته‌ی ئه‌وان گوایا پێشتر له نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی له‌و جۆره ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
تیمی فرۆكه‌كه به‌ناچاری فرۆكه‌خانه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژارد و ڕووی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌غدا كرد بۆ نیشتنه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌نیشتنه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر ڕووداوێكی ته‌مومژ هه‌ڵدرا.
ئه‌وه‌ی تائێستا ڕوونه، فرۆكه‌كه له وڵاتی چیكه‌وه به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وتوه، بڕی 40 ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێبووه،به‌ڵام هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه كه لایه‌نی هه‌نارده و هاورده‌ی چه‌كه‌كان كێن.
هه‌رزوو به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیتیحادی بڕیاریاندا ده‌ست به‌سه‌ر فرۆكه‌كه‌دا بگرن و لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا بكه‌ن، به‌ڵام زانیارییه دزه پێكراوه‌كان ده‌ڵێن بڕیاربووه فرۆكه‌كه له سلێمانی بنشێته‌وه و باره‌كه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ كێ، ئه‌وه هێشتا ڕوون نییه.
حاڵی حازر چه‌ند میدیایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاوكردۆته‌وه، كه‌ناڵی شه‌رقییه كه به كه‌ناڵێكی نزیك له سوننه‌ی عه‌ره‌بی داده‌نرێن، چه‌ند زانیارییه‌كی بڵاوكرۆدته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی كه په‌یوه‌ندی پته‌ویان هه‌یه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاشكرایان كردووه بابه‌تی ئاشكرابوونی ئه‌و فڕۆكه ڕوسیه‌ی كه چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕێگه‌ی نه‌دا بنیشێته‌وه، په‌یوه‌ندی به ململانێی ئابوری‌و سیاسی‌و دارایی مه‌ترسیداری چه‌ند باڵێكه‌وه هه‌یه كه له سلێمانی‌و كه‌ركوك ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، پێشتر 9 فڕۆكه‌ی تر باره چه‌كیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی له فڕۆكه‌خانه‌كه داگرتووه، ئه‌وه‌شی كه زۆر مه‌ترسیداره ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌و چه‌كانه به ئاگاداری چه‌ند ناوێك ده‌گه‌یه‌نرێنه ده‌ستی چه‌كداره‌كانی داعش له‌به‌رامبه‌ر بڕێكی دیاریكراو له‌و نه‌وته‌ی له بیره نه‌وته‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی داعشدا به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
سه‌رچاوه‌كان ناوی دوو كه‌سایه‌تی باڵای سیاسیان ئاشكراكردووه كه وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی ده‌نگ بن له‌گه‌ڵ داعشدا بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیی، به‌لاَم به‌پێی زانیارییه نوێیه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه له‌چوارچێوه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وتی داعش به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ك به ڕێكخراوه‌كه كارده‌كه‌ن، به‌شێكی ئه‌و چه‌كانه‌ش كه چه‌كی سوك‌و مامناوه‌ندیان تێدایه له‌لایه‌ن فڕۆكه ڕوسییه‌كانه‌وه له چیك‌و بولگاریاو ڕوسیاوه ده‌هێنرێن.
شه‌رقییه نیوز ئه‌وه‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بلاَوكردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ك به نه‌وت بازرگانێك ڕێكیده‌خات كه ده‌ستڕۆیشتووه له‌یه‌كێك له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنی عێراقدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودس لعه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند،باره‌كه 40 تۆن چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و نوسراوی ساخته‌ی پێ بووه گوایه باره‌كه‌ی بریتییه له‌جگه‌ره.
قودسی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت، چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی عێراق به هه‌واڵی به‌په‌له له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بلاَویانكردۆته‌وه، فڕۆكه ڕوسیه‌كه له ڕوسیاوه چۆته چیك‌و له‌وێشه‌وه بۆ عێراق، به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه فڕۆكه ڕوسیه‌كه چه‌ند جارێك ویستویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشێته‌وه به‌لاَم له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌و ناچاربووه بچێته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی له سووته‌مه‌نی‌و دواتر به‌غدا جێبهێڵێت، به‌لاَم لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئاشكرایكردووه كه فڕۆكه‌كه چه‌كی سوك‌و مامناوه‌ندی هه‌ڵگرتووه كه به كارتۆنی جگه‌ره داپۆشراون.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه له‌و بابته ده‌ست پیێبكات و باڵیۆزی چیك له عێراق به‌ڵێنیداوه لێكۆڵینه‌وه له‌و فڕۆكه‌یه‌و ئه‌و باره چه‌كه‌ی هه‌ڵی گرتووه ده‌ست پێبكات، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ش ده‌سه‌لاَتدارانی عێراق ڕێگه‌یان به‌فڕۆكه‌كه داوه بڕوات به‌لاَم ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر باره‌كه‌یدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه به ئێن ئاڕتی وت كه بڕیار بووه فرۆكه‌كه له سلێمانی بنیشێته‌وه و باره چه‌كه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه بووه كه بگه‌یه‌نرێته ده‌ست شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی باڵه‌كانی ناو مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، كاره‌كه ئاشكراكراوه و فرۆكه‌كه ناچار كراوه له سلێمانی نه‌نیشێته‌وه.
وتیشی، ئێستا له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كان له به‌غداوه بهێنرێنه‌وه بۆ سلێمانی، به‌ڵام یه‌كێتی تائێستا به‌فه‌رمی هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه نه‌داوه.
تاهێر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به NRTوت: هۆكاری نه‌نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاگاداری نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه نه‌بوون.
وتیشی: ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقه‌وه رێگه‌ی پێ‌درابوو كه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشتێته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگادار نه‌كرابوونه‌وه رێگه‌یان به نیشتنه‌وه‌ی نه‌داوه، چونكه به پێی یاسا پێویسته پیش 48 كاتژمێر ئاگادار بكرێنه‌وه له نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر