داعش له‌ژێر ئاگری پێشمه‌رگه‌دایه له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ
|
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردومانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه) توانیان له‌خۆرهه‌ڵاتی كۆبانێ به‌توندی به‌گژ چه‌كدارانی داعشدا بچنه‌وه‌و زیانی زۆریان پێبگه‌یه‌نن. كه‌ناڵی روسیا توده‌ی له‌زاری نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و سوریا بڵاویكرده‌وه، "شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به‌ره‌و گوندی قه‌ره‌موغ پێشڕه‌وییان كردووه كه 20 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی كۆبانێ دووره". وتیشی: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به پشتیوانیی بۆردومانه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تۆپی قورس و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو. به‌وته‌ی نێرده تایبه‌ته‌كه‌ی كه‌ناڵی روسیا، شه‌ڕڤانه كورده‌كان توانیان گه‌مارۆی دوژمن بشكێنن و 4 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی داعشیان به‌چه‌كداره‌كانی ناویه‌وه ته‌فروتوناكرد و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگریی. به‌پێی كه‌ناڵی روسیا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تۆپی قورس چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له‌ناوچه‌ی خۆرئاوا‌و باشوری كۆبانێ ئاگرباران كردووه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش. |
وبلاگ جنبش ن‌و زنان در راستای مبارزات حق طلبانه ی زنان و کودکان در کردستان و ایران قدم بر داشته. این سایت برای رهایی زنان و کودکان از بی حقوقی های اجتماعی وسیاسی در ایران ملا زده فعالیت دارد
۱۳۹۳ آبان ۱۵, پنجشنبه
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر