شه‌ڕ و پێکادانی خه‌ڵک و پۆلیسی تورکیا له ئامه‌د
پۆلیسی تورکیا له شاری ئامه‌د هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره که بۆ یادکردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی په‌که‌که گردبوونه‌ویانه ئه‌نجام دابوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی : ڕۆژی 27ی نۆڤێمبێر/ 6ی سه‌رماوه‌ز، له شاری ئامه‌دی تورکیا شه‌ڕ و پێکادان له‌نێوان خه‌ڵک و پۆلیسی تورکیا ڕووی دا.
خه‌ڵکی ئه‌م شاره که به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی په‌که‌که هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان گردبوونه‌وه، له شه‌قامی سه‌یران ته‌په و سه‌نتۆ له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌و شاره پێکهه‌ڵپرژان و هێرشیان کرده سه‌ر ئۆتۆمبێله دژه شۆڕشکانی هێزی پۆلیسی ئه‌م شاره.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان له ئامه‌د ئه‌مڕۆ له 5 ناوچه‌ی جیاوازی ئه‌م شاره پۆلیس هێرشی کرده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری په‌که‌که و بڵاوه‌ی به گربوونه‌وه‌ی لایه‌نگری په‌که‌که کرد.
دوای ئه‌م ڕووداوه پۆلیسی دژه شۆڕش و هێزه ئه‌منییه‌تکان ڕێگریان کرد له هاتوچووی خه‌ڵک له‌هه‌ندێک له ناوچه‌کانی شاره‌که و هه‌ندێ هه‌واڵی پشتڕاست نه‌کراو له زاڵ کردنی که‌شێکی ئه‌منی به‌سه‌ر ئاماد و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو له هه‌ندێ ناوچه‌کانی شاره‌که هه‌واڵیان داوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر