به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له ڕۆیتێرز، جیل ڕۆزێنبێرگی 31 ساڵه‌ی که‌نه‌دی که کۆچی کردووه‌ته ئیسرائیل و ماوه‌یه‌ک له به‌شی فریاگوزاری سوپای ئیسرائیل وه‌ک فڕۆکه‌وان کاری کردووه له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه خۆی گه‌یانده ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا.
به‌رپرسێکی کورد له هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌وه به ڕۆیتێرز وتی: ئه‌مه یه‌که‌م ژنی بیانییه که له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێکی بیانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هاتوونه‌ته ڕیزی به‌رگریکارانی کورد له سووریا.
به وته‌ی پارێزه‌رێکی ئه‌م ژنه جیل ڕۆزێنبێرگ، فڕۆکه‌وانی هێزی فریاگوزاری له ئیسرائیل ساڵی 2009 به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له ساخته‌کارییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیر کرا و دیپۆرت کرایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌م ژنه که‌نه‌دی- ئیسرائیلییه سێ ساڵ له ئه‌مه‌ریکا زیندانی بووه.
جیل ڕۆزێنبێرگ به ڕۆیتێرزی وت: ئێستا ئه‌و له سووریادایه و ده‌یه‌وێت ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی YPJ یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان لقی سه‌ربازی ژنانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ببێت.
جیل ڕۆزێنبێرگ ورده‌کاری زیاتری ئاشکرا نه‌کردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕادیۆ ئیسرائیلی وتووه: له ئێستادا مه‌شقی سه‌ربازی پێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رگریکارانی کورد له سووریا دژی داعش شه‌ڕ بکات.
به‌رپرسانی که‌نه‌دا و ئیسرائیل ڕۆیشتنی ئه‌م ژنه بۆ کوردستانی سووریایان پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیچ لێدوانێک نه‌دراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر