۱۳۹۳ دی ۲۱, یکشنبه

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا راگەیاند



سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا راگەیاند


(سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند کە، "بە بیستنی هەواڵی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لەناو شاری پاریس و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتیی بێتاوان زۆر خەمبار بووم. بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەكەین و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و قێزەوەنە دەكەین".
دەقی پەیامی هاوخەمی (سەرۆک بارزانی) بۆ سەرۆکی فەڕەنسا
بەڕێز فڕانسوا هۆڵاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا
بە بیستنی هەواڵی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لەناو شاری پاریس و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتیی بێتاوان زۆر خەمبار بووم. بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەكەین و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و قێزەوەنە دەكەین.
لەو ڕۆژە ناخۆشەدا گەلی كوردستان لە كاتێكدا كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دڕندەترین جۆری تیرۆر لەشەڕدایە، پشتیوان و هاوخەمی گەلی فەڕەنسایە.
جارێكی دی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم.  لەوەیش دڵنیام كە لە ئەنجامدا تیرۆریستان تێكدەشكێن و مرۆڤایەتی سەردەكەوێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان

هیچ نظری موجود نیست: