دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، كاندیدێكی ئاکه‌په چیی له‌خۆی كرد
له ئاماژه‌یه‌كدا كه ده‌ریده‌خات پارتی دادوگه‌شه‌پێدان-ی توركیا دروشمی ئایینی قۆرغ ده‌كات بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك، دوای دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7ی حوزه‌یران، كاندیدێكی ئاكه‌په هاوسه‌ره‌كه‌ی روخساره ئیسلامییه‌كه‌یان له‌خۆیان داماڵی. به‌پێی میدیا ناوخۆییه‌كانی توركیا، ره‌فعه‌ت سه‌عید، كاندیدی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له شاری ئزمیر-ی خۆرئاوای توركیا، که پێشتر په‌رله‌مانتاری ئاکه‌په بووه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و دووباره ببێته‌وه به ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارێزگاری له كورسییه‌كه‌ی بكات، ریش و سمێڵی تاشی. وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سیڤل ئای سه‌عید-ی هاوسه‌ری ئه‌و كاندیده‌ش سه‌رپۆشه‌كه‌ی لابردووه كه له دوای به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رییه‌وه بووه.
سیڤل فه‌ریزه‌ی حه‌جیشی به‌جێهێناوه و له‌وكاته‌وه حیجابی كردووه، به‌ڵام دوای دۆڕاندنی مێرده‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رپۆشه‌كه‌ی لابردووه و سه‌رجه‌م ئه‌و وێنانه‌شی له ئه‌كاونته تایبه‌ته‌كانی خۆی سڕیووه‌ته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به حیجابه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و خانمه حه‌جی كرد، وتبووی: "ئه‌وه‌ی له خاكی پیرۆز هه‌ستی پێده‌كه‌ی، وه‌سف ناكرێت، ئه‌و هه‌سته رۆحی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه، من به‌نیازی حیجاب پۆشین نه‌بووم، به‌ڵام كه چووم بۆ حه‌ج و گه‌ڕامه‌وه، بڕیارمدا حیجاب بكه‌م و ئێستا هه‌س به ئارامیی ده‌روونم ده‌كه‌م."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر