پرۆفیسۆر ده‌یوید ڕۆمانۆ:
بیرۆکه‌ی "کوردستانی گه‌وره" واقیع بینانه نییه
پڕۆفیسۆرێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێیوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی سووریا، تورکیا و عێراق ڕوانگه‌ی سیاسی جیاوازیان هه‌یه، یه‌کگرتنی ئه‌وان و پێکهێنانی وڵاتی "کوردستانی گه‌وره'' له سه‌ر عه‌رزی واقع نه‌گونجه.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس به دوای پێشڕه‌وییه‌کان چه‌ند مانگی ڕابردووی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له ئازادکردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته له بنده‌ستی داعش، سه‌رکه‌وتنی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا و چوونی پارتێکی کوردی بۆ یه‌که‌م جار بۆ په‌رله‌مانی تورکیا و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی کورده‌کانی عێراق له وه‌ده‌رنانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه کوردنشینه‌کان، شرۆڤه و ڕوانگه‌گه‌لێکی جیاواز سه‌باره‌ت به مومکین یان نامومکین بوونی یه‌کگرتنی کورده‌کانی ئه‌م سێ وڵاته و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی بڵاو بۆته‌وه.
به‌ڵام ده‌یوید ڕۆمانۆ، پسپۆڕێ زانستی سیاسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له زانکۆی ویلایه‌تی میزۆری ئه‌مه‌ریکا به VOAی وتووه: بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی "کوردستانی گه‌وه‌ره'' دووره له راستییەکانی ئێستاوە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕوانگه‌ی سیاسی کورده‌کانی عێراق، سووریا و تورکیا زۆر لێک جیاوازه و من ڕۆژێکی وه‌ها نابینم که ئه‌وان یه‌کیان گرتبێت.
به‌ڵام ئه‌و له هه‌مان حاڵیش‌دا وتی: کورده‌کانی سووریا بۆ هیچ شتێک شه‌ڕ ناکه‌ن. ئه‌وان بو ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ناکه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابه‌ن و که‌سێکی دیکه بێننه سه‌رکار که به‌ڵێنیان پێبدات له داهاتوادا گه‌وهه‌رێکی پڕبایه‌خیان بداتێ.
"ریوا بۆلا"یش جێگری سه‌رۆکی ناوه‌ندی شرۆڤه‌ی جیهانی ستراتفۆر له تێگزاز به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت: سه‌رسۆڕهێنه‌ر و جێ تێرامان نابێت ئه‌گه‌ر ببینین کورده‌کان له به‌هێز بوونەوەی سه‌ربازی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. کورده‌کان سه‌رقاڵی سه‌قامگیر کردن و سه‌لماندنی ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیانن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر