ته‌قینه‌وه له میتنیگی هه‌ڵبژاردنی HDPله ئامه‌د ده‌یان کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه/ وته‌دانی ده‌میرتاش ناته‌واو مایه‌وه
ته‌قینه‌وه‌یێک له شوێنی وته‌دانی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له مه‌یدانی ئێستاتۆسی ئامه‌د بووه‌هۆی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 90 که‌س له لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و وته‌دانه‌که‌ی ده‌میرتاشیش به ناته‌واوی مایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی دۆغان، دوێنێ هه‌ینی 5ی جوون، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، له سه‌فه‌رێکی گرینگ دا بۆ شاری ئامه‌د به‌شداری له میتینگی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کرد. ئه‌م میتینگه که له مه‌یدانی ئێستاتۆس به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌یه‌کی زۆر له لایه‌نگرانی پارتی دیمه‌کراتیکی گه‌لانی کۆکردبووه‌وه. له کاتژمێر 17:50 به کاتی تورکیا ته‌قینه‌وه‌ییه‌ک له 60 مه‌تری مه‌کۆی سه‌ره‌کی وته‌دانه‌کان له نێو زبڵدانێکدا ڕووی دا که دوابه‌دوای ئه‌وه ڕاگه‌یێندرا ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به‌هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی ته‌کنیکی له ترانسفۆری کاره‌بادا ڕووی داوه.
5 خوله‌ک پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ته‌قینه‌وه‌یێکی گه‌وره‌ی دیکه نێزیک به شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕووی دا که ده‌یان که‌س له ئاماده‌بووانی ئه‌و میتینگه‌ی بریندار کرد.
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که، تاکوو ئێستا ژماره‌ی بریندارانی ئه‌م ڕووداوه 10 که‌س ڕاگه‌یێندراوه. بارودۆخی هه‌ندێ له‌و بریندارانه ناله‌باره.
برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک له‌وانیش له‌گه‌ڵ مه‌ترسی بڕینی یه‌کێک له ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان به‌ره‌وڕوون. ئاماده‌بووانی شوێنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یانه باس له بۆمبانه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتاکه ڕوون نه‌بۆته‌وه که ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به‌هۆی بۆمبانانه‌وه بووه یان کێشه ته‌کنیکی ڕووی داوه.
له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له شوێنی میتینگه‌که‌دا ئاماده‌بوو که پاش ته‌قینه‌وه‌که پۆلیسی ئامه‌د و پاسه‌وانه‌کانی ناوبراویان له‌و شوێنه دوور کرده‌وه.
هه‌روه‌ها پاش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ئاماده‌بووانی مه‌یدانی ئێستاتۆس ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پێکدادان له نێوان ئه‌وان و پۆلیسی ئامه‌د هاته ئاراوه.
پۆلیس ژماره‌یه‌کی زۆر زرێپۆشی دژه شۆڕشی نارده شوێنی پێکدادانه‌کان و که‌شی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان زۆر ئه‌منی ڕاگه‌یێندراوه. بارودۆخی شاری ئامه‌دیش زۆر ئاڵۆز ڕاگه‌یێندراوه و ئه‌گه‌ری زیاد بوونی ژماره‌ی قوربانیان له ئارادایه.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که میتینگی هه‌ڵبژاردنی ئامه‌دی به ناته‌واوی به جێهێشتووه له په‌یامێکدا ڕایانگه‌یاندووه: به‌مزووانه له به‌رانبه‌ر بینای پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وته‌کانم پێشکه‌ش ده‌که‌م.
هێمنایه‌تی خۆتان بپارێزن و مه‌هێڵن ئه‌م ڕووداوه له‌سه‌ر خه‌ڵک کاریگه‌ری دابنێت. هه‌مووان بۆ به‌رده‌م بینای پارته‌که‌م بانگهێشت ده‌که‌م، ئاشتی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، به‌مه بڕواتان هه‌بێت.
پاش ئه‌م ته‌قینه‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که له دیلۆک بوو له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه: له میتینگی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ئامه‌د ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووی داوه، برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێک له خودای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه له‌ش ساغی و ته‌ندروستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ برینداران.
لێره‌وه به هه‌موو هاووڵاتیان ده‌ڵێم: هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه که ئه‌م ته‌قینه‌وه به‌هۆی په‌لاماردان، بۆمبانه‌وه یان کێشه‌ی ته‌کنیکی ڕووی داوه. سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ین، ده‌ره‌نجامی کۆتایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌به زووترین کات ڕاده‌گه‌یێنین. له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری ئامه‌د قسه‌م کردووه و فه‌رمانم پێداوه لێکدانه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه بکه‌ن. داوا له خه‌ڵکی ئامه‌د ده‌که‌م به‌رانبه‌ر به پیلانه‌کان وشیار بن.
شیاوی ئاماژه‌یه، به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵی بڵاوکراوه له شاری ئامه‌ده‌وه، ڕه‌مه‌زان ییڵدیز 16 ساڵه و لاوێکی 20 ساڵه‌ی دیکه که هێشتا شوناسی ئاشکرا نه‌بووه، به توندی بریندار بوونه له پاش ڕاگواستنیان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له‌سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی شاری ئامه‌د ژماره‌ی بریندارانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕوو له زیادبوونه و گه‌یشتوونه‌ته 90 که‌س که بارودۆخی جه‌سته‌یی هه‌ندێ له‌وانه ناله‌بار ڕاگه‌یێندراوه، فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی دیجله باس له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره کوژراوانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ده‌که‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر