جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست:
ئه‌ردۆغان له وته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به کۆشکی دولمه باخچه نیازپاک نییه
جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست وتی: په‌یامێک که له ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه له‌باره‌ی ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی بڵاو کرایه‌وه له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی دۆستی، ئه‌خلاق و نیازپاکییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی CNNturk، جه‌لال ئادان، جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له لێدوانێکدا باسی له قسه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی کۆشکی دولمه باخچه له نێوان وه‌فدی ئیمرالی- وه‌فدی حکوومه‌تی کرد و ڕایگه‌یاند: وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی و به‌یاننامه‌ی کۆشکی دولمه باخچه بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان و ماڵپه‌ڕ و میدیاکان بوو. به‌یاننامه‌یه‌ک که له کۆشکی دولمه باخچه خوێندرایه‌وه چه‌ندین ڕۆژ پێشتر ئاماده کرابوو و ڕاده‌ستی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمار و ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته کرابوو. په‌یامێک که له ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه بڵاو کرایه‌وه له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی چییه‌تی ئه‌م ڕۆژه بوو که دۆستی، ئه‌خلاق و نیازپاکی له‌خۆ ده‌گرێت.
له درێژه‌ی ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستدا هاتووه: له دیداری نێوان پارتی داد و گه‌شه و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی ئیئتیلافی له تورکیا ئه‌و که‌سانه‌ی که له کاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی کۆشکی دولمه باخچه ئاماده بوون له‌و دیداره‌شدا به‌شدارییان کردبوو. پارتی داد و گه‌شه و سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی خۆیانه‌وه نیازپاکن و ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا به‌یاننامه‌ی کۆشکی دولمه باخچه له‌به‌رچاو ناگرن که‌واته ده‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕۆژی خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که له کۆشکی دولمه باخچه له‌لایه‌ن وه‌فدی حکوومه‌ته‌وه له‌و شوێنه‌دا ئاماده‌بوون یان ده‌ست له کار بکشێنه‌وه یان ده‌ربکرێن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر