تەقینەوەكەی پرسووس.. بە برینداری تەرمی دایکی هەڵگرت لەلایەن رووداو 2 کاژێر لەمەو بەر
وێنەی ئەو کچەی کە تەرمی دایکی هەڵگرتووە
رووداو- حوڕییەت
فەردانە کڵچ، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پارتی دیموكراتی گەلان HDP لەگەڵ نارتان ی کوڕی و سینەم-ی کچی بەمەبەستی پشتیوانی کۆبانێ رۆشتبوونە پرووس، بەڵام دایک و کوڕەکە شەهیدبوون و کچەکەشیان بەبرینداری رزگاری بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی تەمموز، تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە بۆ بورسا کە شوێنێ نیشتەجێبوونیان بوو. لەکاتی ناشتنی فەردانە کڵچدا ، سینەمی کچی سەرەڕای بریندارییەکەی رۆشتە ژێر تەرمی دایکی و ماڵئاوایی لێکرد.
فەردانە کڵچ، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای هەدەپە لەهەمان کاتدا هاوسەری مەتین کڵچ بوو کە کاندیدی هەدەپە بوو بۆ پەرلەمانی تورکیا لە شاری بورساوە.
20 ی تەمموز لە بەردەم سەنتەرێکی رۆشنبیری لە پرسووس، تەقینەوەیەکی خۆکوژی بووە هۆی شەهیدبوونی 32 کەس و برینداربوونی 104 کەس، ئەمرۆش بەشێکی زۆری ئەو شەهیدانە لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردران.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر