دوو شارۆمەندی کورد لە نەغەدە ئیعدام کران
03/10/2012
سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 11ی رەزبەر دوو شارۆمەندی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە بە بڕیاری بەرپرسانی دادوەری لە سێدارە دران.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری موکریان: سامی _ع و ئەحمەد _ع دانیشتووی ئاوایی عین رو سەر بە شاری شنۆی ئازربایجانی رۆژئاوا لە لایەن بەرپرسانی دادوەری کۆماری ئیسلامی بە ئیعدام مەحکوم کراون و رۆژی سێشەممەش حوکمەکەیان جێ بەجێکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو شارۆمەندە پێش لە سێدارەدانیان 5 ساڵیان لە زیندان بە سەر داوە، تاوانی ئەم دوو شارۆمەندە پەیوەند بە مادە هۆشبەرەکان بووە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر