ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی ژنانی كورد‌و خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیادا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ژنێكی كورد بلاَوبۆته‌وه به‌تۆمه‌تی فرێدانی منداڵه‌كه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و ژنه‌ده‌كه‌ن.
گۆنا سه‌عید ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌به‌ریتانیا به‌نه‌وای ڕاگه‌یاند: له‌ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یله‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنه‌مان زانی، به‌پێی هه‌واڵه‌كه ئه‌و ژنه كۆرپه‌كه‌ی خۆی كه ته‌مه‌نی ته‌نها شه‌ش ڕۆژه له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه به‌رزاییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 50 پێی ده‌بێت له‌ڕێی بۆریه‌كه‌وه فڕێداوه‌ته ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ كه له نهۆمی خواره‌وه‌یه.
ناوبراو وتیشی، منداڵه‌كه ئازاری زۆری پێگه‌یشتووه و ئێستا له‌بارێكی ته‌ندروستی خراپدایه له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودیری ووردی پزیشكدایه.
دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی به‌ریتانی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی كوشتنی منداڵه‌كه‌ی داوه ئه‌و ژنه‌ی ده‌ستگیركردووه و هاوكات هاوسه‌ره‌كه‌یشان ده‌ستگیركردووه به‌ڵام دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
گۆنا سه‌عید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه وه‌كو ڕێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست بۆمان گرنگ بوو كه‌په‌یوه‌ندی بكه‌ین به‌پۆلیسی به‌ریتانی و به‌و ژنه‌شه‌وه كه ده‌ستگیركراوه، بۆئه‌وه‌ی له‌مافه‌كانی خۆی ئاگاداری بكه‌ینه‌وه.
گۆنا سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ژاڵ نوری كه چالاكوانێكی بواری مافه‌كانی ژنانه له‌هۆڵه‌ندا په‌یوه‌ندی كردووه به‌كه‌س و كاری ئه‌و ژنه‌وه له‌كوردستان و قسه‌ی له‌گه‌ڵداكردوون، بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین پشتیوانی مه‌عنه‌وی له‌و ژنه ده‌ستگیركراوه بكه‌ین.
وبلاگ جنبش ن‌و زنان در راستای مبارزات حق طلبانه ی زنان و کودکان در کردستان و ایران قدم بر داشته. این سایت برای رهایی زنان و کودکان از بی حقوقی های اجتماعی وسیاسی در ایران ملا زده فعالیت دارد
۱۳۹۱ مهر ۱۶, یکشنبه
ژنێكی كورد له به‌ریتانیا به تۆمه‌تی فڕێدانی منداڵه‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێ
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر