ئه‌ندامى رێکخستنى رزگارى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌یلا خالید که هه‌موو ژیانى بۆ ڕزگارى گه‌لى فه‌له‌ستین ته‌رخان کردووه رایگه‌یاند که ده‌ستیان به قۆناغێکى نوێ کردووه ، بۆ پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى هه‌نگاوى گرنگیان ناوه و هه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌و پارچه‌بونه‌ى له نێو فه‌له‌ستییه‌کاندا هه‌یه به په‌یمانى ئۆسلۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
له‌یلا خالید رایگه‌یاند که پرسى کورد ده‌کرێ به دانوستاندن چارسه‌ر بکرێ و ، وتیشى:" کاروانى ئازادى ژنانى کورد سه‌ربه‌رزمان ده‌کات ، کوشتنى سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دارى کوردى له پاریس وه‌ک زه‌برێکه و له ئاشتی دراوه . به بۆچونى من گرنگ نیه کێ ئه‌وه‌ى کردووه ، گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ خزمه‌تى کێ کراوه ، ده‌بێ کورد ئه‌و شتانه‌یان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت که به‌سه‌ر ئێمه هات و به قسه‌ى خۆشى ده‌سته‌ڵاتداران هه‌ڵنه‌خه‌له‌تێن. "
له‌یلا خالید یه‌ک له‌و سه‌مبولانه‌ى تێکۆشانى ئازادى گه‌لى فه‌له‌ستینه ، ته‌مه‌نى خۆى هه‌موو پێشکه‌ش به تێکۆشانى ئازادى گه‌لى فه‌له‌ستین کرد بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ک پارتیزانێک له شه‌ێ دا به‌شدارى کرد . وێنه‌که‌ى به چه‌کى کلاشنکۆفه‌وه له یه‌خه‌ى زۆر شۆرشگێرى جیهان دا بینراوه ، له‌یلا خالید خاوه‌ن ئه‌زمونێکى 54 ساڵه له رێکخستنى زرگارى فه‌له‌ستینى دا . ئه‌و وه‌لامى پرسیاره‌کانى ANF ی دایه‌وه ده‌رباره‌ى کێشه‌کانى رۆژهه‌لاتى ناوین و فه‌له‌ستین ، پرسى کورد و ، کوشتنى سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دارى کورد له پاریس ، تێکۆشانى ئازادى ژنان له رۆژهه‌لاتى ناوین و ڕوداوه‌کانى رۆژاواى کوردستاندا .
له‌یلا خالید وتى:" ئێمه بایه‌خ به راپه‌رینه‌کانى گه‌لان له رۆژهه‌لاتى ناوین ده‌ده‌ین هه‌رچه‌ند به‌و راپه‌رینانه دۆزى گه‌لى فه‌له‌ستین که‌وته پلانى دووه‌م و سێیه‌م به‌لام دیسان پشتگیرى له‌و راپه‌رینانه ده‌که‌ین. "
له‌یلا خالید سه‌رنجى بۆ سه‌ر تێکۆشانى ژنانى فه‌له‌ستین له شۆرش دا راکیشا و ، رایگه‌یاند که رۆڵێکى گرنگیان له شۆرش دا بینیوه و وتی:"هه‌ڤالانى تێکۆشه‌رمان له زیندانه‌کانى ئیسرائیل دا ئێمه‌یان سه‌ربه‌رز کردووه . زۆر مرۆڤ له گرتوخانه‌دان ، له تونس ، له ڕاپه‌رینى گه‌ل دا ژنان له ریزى پێشه‌وه بون و له میسر و یه‌مه‌نیش رۆڵیان بینى . خۆبه‌خۆ ته‌ڤگه‌رێکى که ژنى تێدا نه‌بێ سه‌رکه‌وتوو نابێ ."
ژنانى کورد ئێمه‌یان سه‌ربه‌رز کرد
له‌یلا خالید رایگه‌یاند که له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ژنانى فه‌له‌ستینى نه‌گه‌یشتوۆته ئاستى پێویست و سه‌رنجى بۆ سه‌ر تێکۆشانى ژنانى کورد راکێشا و رایگه‌یاند که ژنانى کورد له هه‌موو رێپێوان و چالاکییه‌کاندا له ڕێزى پێشه‌وه‌ن و وتی:"ژنانى کورد سه‌رى ئێمه‌یان به‌رز کردۆته‌وه، شانبه‌شانى پیاوان تێده‌کۆشن ، شتێکى ده‌یانه‌وێ به ژنانى ده‌لێن ، ژیانێکى که ئێوه ده‌تانه‌وێ پێى ده‌گه‌ن ، زیاتر په‌یوه‌ست بن به‌و ژیانه‌وه ، به‌خته‌وه‌رى له تێکۆشاندایه ."
ئه‌و شتانه‌ى به‌سه‌ر ئێمه هات با به‌سه‌رى کورد نه‌یه‌ت
له‌یلا خالید رایگه‌یاند:" که گه‌یشتن به قۆناغى دانوسان و ئاشتى زۆر گرنگه پشتگیرى لێده‌که‌ین ، به دواى دا ده‌چین به‌لام کێشه‌یه‌کى وه‌هاش هه‌یه ، ئاشتى بۆ کێ ئاشتى بۆ چى ؟ به بۆچونى من گرنگ نیه که کێ پێکى دێنى ده‌بێ بزانێ که ئه‌و ئاشتیه خزمه‌ت به کێ ده‌کات ، ده‌بێ کورد ئاگادار بێ شتێکى به‌سه‌ر ئێمه هات به‌سه‌رى ئه‌وانیش نه‌یه‌ت . به قسه‌ى خۆشى ده‌سته‌لاتداران هه‌ڵنه‌خه‌له‌تێن. "
ده‌بێ پشتوانى بزوتنه‌وه‌ى فه‌له‌ستینى و کورد به‌هێز بکرێن
له‌یلا خالید له به‌رده‌وامی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ANF دا رایگه‌یاند:"هه‌لبه‌ته له نێوان بزوتنه‌وه‌ى کورد و فه‌له‌ستین دا جیاوازى هه‌یه به‌ڵام ئه‌و زوڵمه‌ی ده‌سته‌ڵاتداران له‌و بزوتنه‌وانه‌ی ده‌کات، یه‌که . لایه‌نى هه‌ره سه‌ختى ئه‌و زوڵمه داگیرکارییه ، هه‌لبه‌ته زۆر شێوه‌ى داگیرکارى هه‌یه ، داگیرکارى ئابورى ، که‌لتورى ، کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى . به‌لام تێکۆشانه‌کان به پێى وڵات ، هه‌رێم و داواکان ده‌گۆڕێ ، ده‌بێ بزوتنه‌وه‌کانى کورد و فه‌له‌ستینى پشتگیرى یه‌کتر بکه‌ن و ، ئه‌زمونه‌کانى تێکۆشانیان ئالوگۆێ بکه‌ن. "
ژنه شۆڕشگێێ له‌یلا خالید سه‌رنجى بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى فه‌له‌ستین راکیشا که ئه‌وان ده‌ستیان به قۆناغێکى نوێ کردووه ، بۆ پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ییان هه‌نگاوى گرنگیان ناوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که پارچه‌بونى نێوان فه‌له‌ستینیه‌کان به په‌یمانى ئۆسلۆ ده‌ستى پێ‌کرد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
تورکیا ئه‌و مافه‌ی نیه ده‌ست له سوریا وه‌ربدات
له‌یلا خالید باسى له تێکۆشانى گه‌لى کورد له سوریا کرد و وتى:" ئه‌وه چه‌ندین ساله که کورد بونه‌ته به‌شێکى گرنگ له سوریا ، هه‌رکه‌سێ به شێوه‌یه‌ک ده‌ستى بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى سوریا بردووه ، له سه‌رووشیانه‌وه کورد ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى ئه‌رمه‌نى ، ئاسورى و ئه‌وانى دیکه‌ش ده‌بێ خۆیان کێشه‌کانى خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، به‌و قۆناغه که‌شێکى باش هاتۆته ئاراوه ، مافى تورکیاش نیه که ده‌ست له سوریا وه‌ردات ، ئێمه له دژى ئه‌وه‌ین ده‌بێ له دژى بین ، له کوێ ئه‌و مافه به خۆیان ده‌ده‌ن ؟ ئه‌وه بێ ڕێزیه . ئێمه له‌دژى ده‌ستوردانین له سوریا بێ یان هه‌ر جێیه‌کى تر ."
له‌یلا خالید کێیه ؟
له‌یلا خالید له 9 ى نیسانى ساڵى 1944 له حه‌یفا له ژێر داگیرکارى به‌ریتانیا چاوى به دونیا هه‌لهێنا دواى شه‌ڕى سالى 1947 له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل دا کۆچبه‌رى لوبنان بوون. له‌یلا خالید له 15 ساڵیه‌وه ده‌ستى به تێکۆشان کردووه به‌شدارى ڕیزه‌کانى رێکخراوى رزگارى گه‌لى فه‌له‌ستین بووه . له‌یلا خالید له زانکۆى ئه‌مه‌ریکى له به‌یروت په‌روه‌رده‌ى پزیشکى بنیوه . له سالى 1967 دا له شه‌ڕى چه‌ند رۆژه‌ى ناوچه‌که‌دا که به رۆژانى زێڕین ده‌ناسرێت، له پێناوى رێکخراوى رزگارى گه‌لى فه‌له‌ستین له کوێت ده‌ست به مامۆستایه‌تى ده‌کات . له‌نێوان ساڵانى 1969 بۆ 1970 دا به‌شدارى چوار چالاکى ڕفاندنى فرۆکه ده‌بێ .
له‌یلا خالید که له به‌رێوه‌به‌رى نه‌ته‌وه‌یى فه‌له‌ستیندا نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌ى رزگارى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌کات ، له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان به‌شدارى کۆنفرانس و کۆبونه‌وه بووه ده‌رباره‌ى فه‌له‌ستین و رۆژهه‌ڵاتى ناوین. له‌یلا خالید دایکى دوو منداله له ساڵى 1964 وه له عه‌ممانی پایته‌ختى ئه‌رده‌ن ده‌ژی .
له‌یلا خالید : پێویسته کورد به‌قسه‌ى خۆشى ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن | ANF
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر