کارایڵان : ئێوه هێزی داگیرکه‌رن ؛ ئێره وڵاتی ئێمه‌یه
ANF, بادینان 23.01.2013
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد کارایڵان وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغانی دایه‌وه که وتبووی ( با PKK چه‌ک دابنێن و له تورکیا ده‌ربکه‌ون )، کارایڵان وتی :" ئێوه کێ له وڵاتی خۆی ده‌رده‌که‌ن ، ئێره وڵاتی ئێمه‌یه، ئێوه له ده‌ره‌وه هاتوون و وڵاته‌که‌مانتان داگیرکردووه . ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت له‌م وڵاته ده‌ربکه‌وێت، ئه‌ویش ئێوه‌ن ." کارایڵان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی قۆناخی دانوستاندنه‌کانی ئیمراڵی کرده‌وه و داوای کرد که هه‌نگاوی کرداری هه‌ڵبگیرێت و وتی :" له ئێستادا هیچ هه‌ڵوێستێکی جددی حکومه‌تی AKP له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌دی ناکه‌ین . "
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK موراد کارایڵان سه‌باره‌ت به هه‌ندێک مژاری گرنگی رۆژه‌ڤی ئێستاکه، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ANF ی دایه‌وه و رایگه‌یاند :" ئه‌گه‌ر به راستیش خوازیارن قۆناخێکی گرنگی چاره‌سه‌ری بێته ئاراوه، ئه‌وا پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌م شێوازه‌ی قسه‌کردن و شه‌ڕی تایبه‌تییه‌یان بخه‌نه لایه‌که‌وه و پێویسته له‌به‌رامبه‌ر به یه‌ک رێزدار بن ."
کارایڵان رایگه‌یاند :" ئه‌م قۆناخی دانوستاندن و دیالۆگه‌ی له ئیمراڵی زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوێستێکی جدیی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌کرێ ئه‌م قۆناخه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتییانه‌دا ببرێت، هه‌لومه‌رجی ئێستاکه بۆ ئه‌و قۆناخه له‌باره ." هه‌روه‌ها داواشی کرد که هه‌نگاوی پراکتیک هه‌ڵبگیرێت و وتی:" له‌م مژاره‌دا هه‌ندێک شت ده‌که‌ونه سه‌ر شانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی تورکیا، پێویسته هه‌ستن به جێبه‌جێکردنی، نامه‌وێت بکه‌ومه ناو باسی ئه‌وه‌ی که ده‌توانن چی بکه‌ن و چی نه‌که‌ن، رێبه‌رایه‌تیمان رایگه‌یاندووه که پێویسته له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چی بکرێت و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌وه ده‌زانرێت . "
موراد کارایڵان وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه که ده‌ڵێن PKK چه‌ند سه‌رێکی هه‌یه و به‌سه‌ر قه‌ندیل ــ ئه‌وروپا دابه‌شکراوه و وتی:" ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان یه‌ک رێبه‌رایه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و له (31) که‌س پێکهاتووه، منیش به‌رپرسیارێکی ئه‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌م. سیسته‌مێکی سه‌رۆکایه‌تیمان هه‌یه، ئه‌مڕۆ هه‌موو کار و خه‌باتی ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دایه، هه‌موو به رێنمایه‌یی و په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به‌ڕێوه ده‌چێت . ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی له هه‌موو شتێک ئاگادار ده‌کرێته‌وه، له کوێ چی بکرێت و له‌کوێ په‌یوه‌ندی دروست بکرێت و چی بگوترێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی لێی ئاگادار ده‌کرێته‌وه. ئه‌مه قه‌ندیل و ئه‌وروپای نییه، ته‌ڤگه‌ڕی PKK و سیسته‌می KCK یه‌ک جه‌سته‌یه . "
کارایڵان وتیشی :" ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی داواکاری بره‌ودان به قۆناخێکی چاره‌سه‌ری بێته ئاراوه، ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌ستبه‌رداری له‌و شێوازی قسه‌کردنه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت و نه‌رێنییه به‌ربدرێت، له‌م مژاره‌شدا پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ر رێزدار بێت . "
کارایڵان ده‌ستنیشانی کرد که " رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ناوی KCK له‌ناو دیداره‌کاندایه، به‌ڵام بۆ بره‌ودان به دیالۆگه‌کان ده‌بێت هه‌لومه‌رجی ژیانی رێبه‌ر ئاپۆ باش بکرێت، ده‌بێت رێبه‌ر ئاپۆ راسته‌وخۆ بتوانێت بکه‌وێته دیالۆگه‌وه. نه‌ک ته‌نیا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ڕی ژنان و گه‌نجانیش، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی گه‌ریلا و فه‌رمانداره‌کانیشیدا بکه‌وێته دیالۆگه‌وه ."
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK موراد کارایڵان له به‌رده‌وامی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا وتی :" ئێمه لێره‌ین و به‌رپرسیاری هه‌موو ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌ین و زۆر به ئاشکراش ده‌ڵێن : رێبه‌رایه‌تیمان خاوه‌نی ئه‌و هێز و ئیراده‌یه‌یه که ده‌توانێ به‌ناوی ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مانه‌وه دیدار ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیان و پێویستییه‌کانی بره‌ودان به دیالۆگ و دانوستاندنی رێبه‌ر ئاپۆ راست بکرێته‌وه و له‌پێناو په‌ره‌سه‌ندنی قۆناخه‌که ده‌بێت راسته‌وخۆ به‌شداری قۆناخه‌که ببێت ." و وتیشی :" ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت ده‌توانێت پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام پێویسته ده‌وڵه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر بدات. واتا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ته‌کتیکی مامه‌ڵه بکات و به ئامانجی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کان و رزگارکردنی هه‌ندێک قۆناخی بچووک و کاتی مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کتیکی بکات، ئه‌وا ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر نابێت . بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌که پێویسته حکومه‌تی تورک له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێکه‌وه بڕیار بده‌ن. ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا پرسی کورد نییه و ته‌نیا پرسی حکومه‌تیش نییه، پرسی ده‌وڵه‌تی تورکه ."
کارایڵان رایگه‌یاند :" له ئێستادا هیچ هه‌ڵوێستێکی جددی حکومه‌تی AKP له مژاری چاره‌سه‌ری پرسی کورد دا به‌دی ناکه‌ین . به‌تایبه‌تیش کاتێک ته‌ماشای شێوازی قسه‌کردنی حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیر ده‌کرێت، به جۆرێکی تر باسکردنیان له قۆناخی ئیمراڵی، ده‌مانخاته ناو گومانی جددییه‌وه ."
له وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان دا که وتبووی ( با PKK چه‌ک دابنێن و له تورکیا ده‌ربکه‌ون )، کارایڵان وتی :" ئێوه کێ له وڵاتی خۆی ده‌رده‌که‌ن ، ئێره وڵاتی ئێمه‌یه، ئێوه له ده‌ره‌وه هاتوون و وڵاته‌که‌مانتان داگیرکردووه . ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت له‌م وڵاته ده‌ربکه‌وێت، ئه‌ویش ئێوه‌ن ." و ویشی :" به ئاشکرا ده‌ڵێم :" هه‌رێمه‌که ده‌کوڵێ و هه‌ڵیشچووه، ده‌زانین که ده‌وڵه‌تی تورک له‌م کوڵانی قۆناخه‌دا که‌وتۆته ناو ته‌نگانه‌یه‌کی گه‌وره‌وه، ئێوه ( 30 ) ساڵی تریش خۆتان به‌سه‌ر PKK ه‌وه بژیێنن و له‌دژی PKK شه‌ڕیش بکه‌ن، ناتوانن له‌ناوی ببه‌ن . "
موراد کارایڵان وه‌بیری هێنایه‌وه که کاربه‌ده‌ستانی AKP هه‌موو رۆژێ ده‌ڵێن ( پرسه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین و چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین ) و وتی :" ده‌ی فه‌رموون قۆناخه‌که‌تان ئاشکرابکه‌ن، تا بزانرێت ده‌تانه‌وێت چۆن چاره‌سه‌ری بکه‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بزانین و کۆمه‌ڵگای تورکیای و رای گشتیش ده‌یه‌وێت بزانێت ئێوه به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ریتان چییه ."
کارایڵان دووپاتی کرده‌وه که پێویسته حکومه‌تی AKP هه‌نگاوی کرداری و به‌رچاو هه‌ڵگرن، ئه‌گه‌ر نا به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ بڕوا و متمانه‌یه‌ک له ئارادا نامێنێت
کارایڵان : ئێوه هێزی داگیرکه‌رن ؛ ئێره وڵاتی ئێمه‌یه | ANF
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر