پێشتر BDP رایگەیاندبوو هەریەك لە، سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و ئەحمەد تورك، سەردانی ئیمڕاڵی دەكەن‌و چاویان بەئۆجەلان دەكەوێت، به‌ڵام دواتر وەزیری دادی توركیا ناڕەزایی لەسەر ناوەكان هەبو‌و سەردانەكه‌ی ئه‌وان هەڵوەشێنرایەوە
وەزارەتی دادی توركیا رەزامەندی نیشاندا تا شاندێكی BDP سه‌ردانی، عەبدوڵا ئۆجەلان،ی سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە دورگەی ئیمرالی بكه‌ن.
ئاوێنه‌نیوز، ئاژانسه‌كان: ئاژانسه‌كانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، وەزیری دادی توركیا، سەعدوڵا ئێرگین، رەزامەندی نیشان داوە لەسەر سه‌ردانی هەریەك لە پەرلەمانتاری شاری ئیغدیر، پەروین بوڵدان،و پەرلەمانتاری شاری ئەستەمبوڵ، سیڕری سورەیا ئۆندێر،و پەرلەمانتاری شاری دیاربەكر، ئاڵتان تان، بۆ گرتووخانەی ئیمراڵی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونەوە لەگەڵ، عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری پەكەكە.
پێشتر BDP رایگەیاندبوو هەریەك لە، سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و ئەحمەد تورك، سەردانی ئیمڕاڵی دەكەن‌و چاویان بەئۆجەلان دەكەوێت، به‌ڵام دواتر وەزیری دادی توركیا ناڕەزایی لەسەر ناوەكان هەبو‌و سەردانەكه‌ی ئه‌وان هەڵوەشێنرایەوە.
وه‌زیری داد رونیشی كرده‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون‌و بڕیاره سبه‌ینێ، شه‌ممه، سه‌دانه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی، دووشه‌ممه (18ی شوبات) محه‌مه‌د ئۆجه‌لان،ی برای، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌ردانی ئیمراڵی كرد‌و له‌سه‌ر زاری رێبه‌ری PKKه‌وه گواستیه‌وه كه "چیمان له ده‌ست بێ ده‌یکه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد راستیه‌کانمان ده‌لێین (...) ئه‌وانه هه‌لسه‌نگاندن له سه‌رداواکانمان‌و چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌لێم من لێره مه‌حکومێکم، من خاوه‌نی هه‌موو شتێک نیم، هه‌موو شتێک به‌منه‌وه مه‌به‌ستنه‌وه، گه‌ر به‌منه‌وه بیبه‌ستنه‌وه نایکه‌م
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر