ئاوێنه‌نیوز: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فیراتنیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له دوو شاری فه‌ره‌نسا له پرۆسه‌یه‌كدا (17) کورد له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکران، هاوکات له ئیسپانیاش هه‌ڵمه‌تێكی تر ئه‌نجامدرا و تێیدا (6) کورد ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و له ئه‌ڵمانیاش سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد خرایه به‌ر لێپێچینه‌وه‌وه.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا به لێدوانێک رایگه‌یاند که له‌دژی PKK ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی ( کاپادۆکای ) کردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا له مادرید،به‌رشه‌لۆنا، مارسیه ئه‌و ئه‌و چالاكوانانه‌ی كورد ده‌ستگیركراون.
ناوبراو رایشیگه‌یاند که ئه‌وان به هاوکاری ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامانجیشیان بڕینی ئه‌و بودجه‌یه‌یه که له‌لایه‌ن کوردانه‌وه بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان کۆده‌کرێته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر