دیمه‌نێكی بۆردومانه‌كانی توركیا
27 شوبات, کوردستانی بناری قه‌ندیل - م ح -
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆه بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی بناری قه‌ندیل (زارگه‌لێ و یه‌ندزێ)ده‌ستی پێكردووه، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەریش ده‌ڵێت، پێدەچێت توركیا ئەمشەو بۆمبی ناپاڵمی بەكار هێنابێت.
ئاراز محه‌مه‌د ئه‌مین،ئاكۆ حه‌مه‌د رابی، ئاوێنه‌نیوز: له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، عبدالره‌زاق بایز، به ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند بۆردومانه‌كان، له كاتژمێر( 6:00 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه)ه‌وه سەرەتا بە پچڕپچڕی ئەنجامدرا، بەڵام دواتر بە شێوەیەكی خه‌ست ناوچەكه‌ی گرته‌وه.
وتیشی " هەرچەندە دەنگی فڕۆكەكان زۆر كەم بووە، بەڵام دەنگی تەقینەوەكان زۆر گەورە بووە، بۆیە پێدەچێت توركیا بۆمبی ناپاڵمی بەكار هێنابێت‌و بۆ ئەمەش هەقە لیژنەی تایبەتمەند ئەمە بسەلمێنێت".
ناوبراو رونیكرده‌وه كه بۆردومانه‌كه زیاتر ده‌وروبه‌ری گوندی( یه‌ندزێ)ی‌گرتۆته‌وه، به هۆی مه‌ترسی له سه‌ر په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كان تا ئێستا خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن‌و زیانه گیانیه‌كانیش نه‌زانراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌وه نازانرێ ژماره‌ی فڕۆكه‌كان چه‌نده، به‌لاَم به پێی ده‌نگی فڕۆكه‌كان بێت "پێ ده‌چێت به دوو گروپ هێرشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن."
پێشتریش چه‌ند كه‌سێك له گوندی زارگه‌لی بناری قه‌ندبل به ئاوێنه‌نیوزیان راگه‌یاند، فڕۆكه‌كان به سه‌ختی بۆردومانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی لەوەی كە لە لایەك توركیا باسی ئاشتی دەكات و گفتوگۆ ئەنجام دەدات كەچی تائێستا دەستی هەڵنەگرتووە لە بۆردومانكردن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نی HPG، سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانیه‌که‌ی دوێنێی سوپای تورکیا، لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کرده‌وه‌و رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی هێرشه‌کاندا بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا که به درێژایی دوێنێ به‌رده‌وام بوو، چوارگه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه."
هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا، كه ئاژانسی فیراتنیوز بڵاویكردۆته‌وه، هاتووه، "له‌نێوان کاتژمێر 11.00 و 22.00 دا هه‌رێمه‌کانی کوڕێ ژارۆ، چیای ره‌ش، دۆڵا شیڤێ و گوندی فڵه‌هی سه‌ر به هه‌رێمی زاپی ناو هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکی داگیرکه‌ره‌وه بۆردومان کرا."
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه "هێرشه‌که تا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بوو، له‌کاتژمێر 23.00 و 00.00 دا جارێکی تر گوندی سڵیێ بناری قه‌ندیل‌و گوندی سیانێی سه‌ر به هه‌رێمی گاره له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای دوژمنه‌وه بۆردومان کرا."
HPG وتیشی، "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه سه‌خت و به‌رده‌وامه‌دا (4) گه‌ریلای قاره‌مان و لێهاتووی کوردستان چوونه ریزی کاروانی شه‌هیدانه‌وه."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر