هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌و ژنه‌ی به‌خێوی كردم دایكی راسته‌قینه‌م نه‌بێت"
"دایكی میهره‌بانم هه‌رچۆنێك بێت له‌سه‌رخۆ پێی وتم نیان گیان ده‌زانیت تۆ كچی ئێمه نیت؟ دوای ئه‌وه چه‌ند جارێك وتم دایكه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێیت چی؟ دایكم وتی به‌ڵێ كچم ئه‌وه راسته، منیش هاوارێكم كرد‌و له‌هۆش خۆم چوم"
ئا: شه‌یما حه‌مه‌ئه‌مین
نازانم بۆچی باوكم له‌ناو خوشكه‌كانمدا منی هه‌ڵبژارد وه‌ك چۆن بۆ یه‌كجاریش بێت له‌بینینی دایكم‌و، له‌سۆزی خۆشی بێبه‌شی كردم"، ئه‌مه قسه‌ی ژنێكه به‌ناوی نیان، كه پێش ریسواكردنی له‌ژیانێكدا ده‌ژیا به‌قسه‌ی خۆی پڕبو له‌خۆشی‌و ئارامی‌و ده‌ربڕینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن دایك‌و باوكییه‌وه، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌هاوڕێكانی كۆڵان‌و هاوپۆله‌كانی پاك‌و خاوێنتر‌و جوانتر‌و زیره‌كتر بو،" دایكم زۆر گرنگیی پێده‌دام، جلوبه‌رگی جوانی بۆ ده‌كڕیم، ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌منداڵی ئاڵتونی زۆریشی بۆ كڕیم".
نیان دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتویی قۆناغه‌كانی خوێندنی بڕی‌و له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی كوردستان وه‌رگیرا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "چه‌ند شه‌وێك هاته خه‌ونم پێیده‌وتم ئه‌و ژنه دایكی تۆ نییه من دایكی تۆم، بۆیه زۆر ترسام كه رۆژ ده‌بوه‌وه بۆ دایكم ده‌گێڕایه‌وه، به‌ڵام دایكم ده‌یگوت كچم هیچ نییه"، ماوه‌یه‌ك به‌سه‌رچو باوكی نیان توشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بو، چه‌ند جارێك دایكی به‌باوكی وت با قسه بۆ نیان بكه‌ین كه كچی ئێمه نییه، چونكه ئێمه ته‌مه‌نمان به‌سه‌رچوه نه‌بادا بمرین با ئه‌ویش كه‌سێكی هه‌بێت كه ئێمه‌ی بۆ نه‌ماین ئه‌و بتوانێت سه‌ردانیان بكات، دواتر باوكی قایلب‌و ئه‌و رازه لای نیان بدركێنن.
نیان به‌دڵێكی ته‌نگ‌و چاوی پڕ له‌گریانه‌وه بۆ چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستاو دواتر وتی، "رۆژێك سه‌رم خسته سه‌ر كۆشی دایكم، دایكیشم به‌دڵێكی پڕ له‌سۆزو میهره‌بانییه‌وه ده‌ستی ده‌هێنا به‌ناو پرچمداو قسه‌ی بۆ ده‌كردم، ده‌مزانی كه ده‌نگی ده‌له‌رزێت، كاتێك ده‌یویست زیاتر قسه بكات ده‌نگی ده‌گۆڕاو تنۆك تنۆك فرمێسك به‌چاویدا ده‌هاته خواره‌وه، منیش زۆر ترسام‌و له‌دڵی خۆمدا وتم تۆ بڵێیت شتێك روی نه‌دابێت؟ وتم دایكه گیان چی بوه؟ ئه‌وه بۆچی ده‌گریت؟ دایكی میهره‌بانم هه‌رچۆنێك بێت له‌سه‌رخۆ پێی وتم نیان گیان ده‌زانیت تۆ كچی ئێمه نیت؟ دوای ئه‌وه چه‌ند جارێك وتم دایكه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێیت چی؟ ده‌ی جارێكی تر دوباره‌ی بكه‌ره‌وه. دایكم وتی به‌ڵێ كچم ئه‌وه راسته، منیش هاوارێكم كرد‌و له‌هۆش خۆم چوم".
دایكی نازانێت له‌و كاته‌دا چی بكات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست دێت هاوڕێ نزیكه‌كانی نیان بانگ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیك كچه‌كه‌یه‌وه بن‌و دڵخۆشی بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی نیان دێته‌وه هۆش به‌گریان‌و هاواركردن داوا له‌دایكی ده‌كاته‌وه كه جارێكی تر ئه‌و قسه‌یه دوباره‌بكاته‌وه كه پێشتر پێیوت تۆ كچی ئێمه نیت، دایكیشی دیسان پێی وته‌وه.
نیان هه‌ر به‌ده‌م گریانه‌وه داوای له‌دایكی كرد چیرۆكی ژیانی رابردوی بۆ باس بكات، دایكیشی ده‌ست ده‌كات به‌گێڕانه‌وه‌و ده‌ڵێت، "ته‌مه‌نت 9 رۆژ بو كه دایكت كۆچی دوایی كرد‌و دو خوشكی له‌خۆت گه‌وره‌ترت هه‌بو، باوكیشت له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ زۆر منداڵبویت‌و نه‌یده‌توانی به‌خێوت بكات داوا له‌خوشكه‌كانی خۆی ده‌كات كه تۆ به‌خێو بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌مێك گه‌وره ده‌بیت، دواتر یه‌كێك له‌خوشكه‌كانی كه ده‌كاته پورت تۆی هه‌ڵگرته‌وه، به‌ڵام پوریشت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی سه‌خت بوو له‌ده‌ره‌وه‌ش كاری رۆژانه‌ی ده‌كرد نه‌یتوانی به‌خێوت بكات، باوكت بڕیاریدا تۆ بباته‌وه بۆ لای خۆی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش باوكت توانای به‌خێوكردنی تۆی نه‌بو، هه‌ربۆیه خوشكێكیم باسی من بۆ باوكت ده‌كات كه منداڵم نییه داوا له‌باوكت ده‌كات كه تۆ بدات به‌من، باوكیشت به‌وه قایل ده‌بێت‌و منیش تۆم كرده كچی خۆم، ئیتر نه‌مهێشت كه‌سێكی ماڵی باوكت تۆ ببیننه‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك ماڵمان گواسته‌وه له‌گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر نه‌وه‌ك ماڵی باوكت بماندۆزنه‌وه‌و په‌شیمان ببنه‌وه، ئێستاش ده‌ڵێم تۆ كچی منی هه‌مو ژیانی منی، من دایكتم هه‌رچه‌نده له‌ژنێكی تری."
نیان وتی، "دوای هه‌مو ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی ئه‌م دایكه‌ی ئێستام هه‌ستاین به‌گه‌ڕان به‌دوای خزمه‌كانی دایك‌و باوكه راسته‌قینه‌كه‌م‌و هه‌مویانمان دۆزییه‌وه‌و سه‌ردانمانكردن، له‌ناو كۆمه‌ڵێك له‌خزمه‌كانمدا پیاوێك دانیشتبو، وتیان نیان گیان ده‌زانی ئه‌وه باوكی راسته‌قینه‌ی تۆیه، به‌ڵام من هیچ ره‌حم‌و سۆز‌و هه‌ستێكم بۆی نه‌جوڵا، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش پێم نه‌وت باوكه، ئێستاش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و دایك‌و باوكه‌دا ده‌ژیم‌و شوم كردوه‌و خێزانێكی به‌خته‌وه‌رمان پێكهێناوه".
ئاماده‌كاری ئه‌م راپۆرته یه‌كێكه له‌به‌شداربوانی خولێكی رۆژنامه‌نوسیی به‌ناوی (میدیا بۆ خه‌ڵك) كه سه‌نته‌ری میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌كه‌لار به‌هاوكاری كۆمپانیای (وێستێرن زاگرۆس) له‌مانگی كانونی دوه‌م‌و شوباتی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر