چاودێرنیوز: گروپی ئاشتی بۆ پرسه ده‌رونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له بانگه‌وازێكدا ئاشكرای كردوه: تێبینی ده‌كرێت ده‌ست درێژی‌و گێچه‌ڵی سێكسی به‌رامبه‌ر به كچان‌و ژنان زیادی كردوه‌و داوای هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.
بۆ ئه‌وانه‌ی شاره‌زان له روبه‌روبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی‌و ته‌حه‌روشی جنسی
هاوكارمان بن له پرۆژه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی‌و ته‌حه‌روشی جنسی
گروپی ئاشتی بۆ پرسه ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
تێبینی ده‌كه‌ین ماوه‌یه‌كه له كوردستان پرسی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچان‌و ئافره‌تان‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانیان بۆ كاری سێكسی له ئارادایه‌و چه‌ندین هه‌واڵ له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك گروپی ئاشتی بۆ پرسه ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌باشی ده‌زانین پرۆژه‌یه‌كی وشیاركردنه‌وه له‌وبواره‌دا ده‌ستپێبكه‌ین.
ئێمه سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ی هاوكارین، په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن .
پاشان به‌ڕێگه‌ی جیاجیا گفتوگۆده‌كه‌ین له‌سه‌ر باشترین رێگاچاره بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌و دانانی باشترین میكانیزم‌و به‌هاوكاری هه‌نگاو ده‌نێین.
یه‌كێك له‌و رێگاچارانه‌ی كه تا ئێستا وه‌ك پێشنیار بۆمان هاتووه، ئه‌وه‌یه كه بتوانین باشترین به‌رنامه‌ی رێگری له ته‌حه‌روشی جنسی دابڕ‌ێژین، به‌جۆرێك قوتابیان‌و خوێندكاران لێی تێ بگه‌ن‌و وشیاریان بكاته‌وه، كه چ ره‌فتار‌و گوفتارێك ته‌حه‌روشی جنسییه‌و چۆن روبه‌روی ببنه‌وه...
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر دیزاین بكه‌ین، به ڤیدۆ، پاروه‌پۆینت، له‌چه‌ندین ناوه‌ندی جیاجیا پێشكه‌شی بكه‌ین‌و له ناوه‌نده‌كانی خوێندنیشدا.
جا داواكارین له‌و به‌ڕێزانه‌ی له بواری وشیاركردنه‌وه‌ی ته‌حه‌روشی جنسی شاره‌زاییان هه‌یه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن، بۆ داڕشتن‌و دیزاینكردنی باشترین به‌رنامه‌ی روبه‌رونه‌وه‌ی ته‌حه‌رشی جنسی، سه‌ره‌تا ئه‌مانه‌وێت ئه‌و به‌رنامه‌یه به پاوه‌رپۆینت ئاماده‌بكه‌ین، پاسان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری له‌سه‌ر دروستبكه‌ین.
تكایه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن‌و هاوكارمان بن له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر