کێشه‌ی نادادپه‌روه‌ری له داهاتدا ئازادی و دیموکراسی بۆ کۆمه‌ڵگای باشوری کوردستان ناهێنێت

سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK به‌بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان PÇDK ه‌وه په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و تیایدا سه‌رنجی راکێشاوه‌ته سه‌ر کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی باشوری کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گرنگ له‌باره‌ی دۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێم ده‌کات .
له سه‌ره‌تای ئه‌و په‌یامه‌یدا که وێنه‌یه‌کی بۆ ANF نێردراوه، سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی PÇDK له سه‌رجه‌م ئه‌ندام و دۆستانی و گه‌لی کورد به‌گشتی ده‌کات و هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه :"له ساڵی 2013 دا چ به رێگه‌ی دانوستاندن بێت، یاخود چ به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی شۆڕشگێڕی زۆر به‌هێزتر بێت، چۆن و به چ رێبازێک ده‌بێت با ببێت، گه‌له‌که‌مان له باکوری کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی پێکه‌وه ئازادبوون له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجام ده‌دات . ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌ڕ و گه‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ئاماده بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک بڕوای ته‌واومان به سه‌رکه‌وتنه به دروشمی ( رێبه‌رایه‌تی ئازاد، کوردستانی ئازاد ) . "
له په‌یامه‌که‌ی KCK دا هاتووه :" کێشه‌ی به‌رچاو له گه‌شه‌دان به سیسته‌مێکی دیموکراتی پشتبه‌ستوو به ماف و دادپه‌روه‌ری هه‌یه له هه‌رێمی باشوری کوردستاندا. هه‌موو که‌سێک بۆ کوردستان تێکۆشا و شه‌هیدی دا به‌ڵام ئه‌و ناهاوسه‌نگی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له دابه‌شکردنی داهاته‌وه په‌یدابووه، تاده‌چێت که‌نده‌ڵان و جیاوازی نێوان چینه‌کان زیاتر ده‌کات. له‌کاتێکدا هه‌ژاره‌کان هه‌ژار ده‌مێننه‌وه و هه‌ژارتر ده‌بن، توێژێکی که‌مینه‌ش به‌خێرایی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. ئه‌م ره‌وشه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توێژێکی گه‌وره‌ی ره‌نجده‌ر ده‌رده‌خاته‌ڕوو، له هه‌مانکاتدا ناکۆکییه‌کانی نێوان چینه‌کان زیاتر ده‌کات . له‌کاتێکدا که زه‌حمه‌تییه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌فاله‌ت و فیداکارییه‌کانی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تیش ره‌نجده‌ره هه‌ژاره‌کان چێشتوویانه و ژیاون، ده‌ستکه‌وت و قازانجی زۆری توێژێکی که‌مینه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان، به‌شێوه‌یه‌کی جددی کێشه‌ی دابه‌شکردنی نادادپه‌روه‌رییانه ده‌هێنێته رۆژه‌ڤه‌وه . " و ده‌ڵێت :"گومان له‌وه‌دا نییه و ده‌بێت باش بزانرێت که سیسته‌مێکی وه‌ها نادادپه‌روه‌ر و دژه دیموکراتییانه، ئارامی ، ئاسووده‌یی، به‌خته‌وه‌ری، یه‌کسانی، ئازادی و دیموکراسی بۆ کۆمه‌ڵگا ناهێنێت."
KCK له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ستنیشانی کردووه که گه‌لی کورد به قۆناخێکی زۆر هه‌ستیار دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بانگه‌وازی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات و ده‌ڵێت :"پێویسته ئه‌مه باش بزانرێت که هیچ یه‌کێک له پارچه‌کان و چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م قۆناخه زۆر و زه‌حمه‌ته نایه‌ت. قۆناخ قۆناخی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کڕیزییه، چیتر کاتی نیشاندانی ئه‌و به‌جه‌رگییه هاتووه. ئه‌رکی سه‌رشانی سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان و لایه‌نه سیاسی و هه‌موو هاوڵاتییه‌که له‌پێناوی یه‌کانگیربوون له‌گه‌ڵ تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کاندا، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان و نیشاندانی فیداکاریی پێویست، بێ ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی که‌سێتی به‌شدارببێَت . "
ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌که‌ی KCK یه :"
بۆ هاوسه‌رۆکایه‌تی PÇDK، ئه‌نجوومه‌نی PÇDK و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه به نرخه‌کانی
ده‌یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیتان له ئێوه و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی باشوری کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان ڤیان جاف و د.سیروان و سه‌رجه‌م شه‌هیده ئازیزه‌کانمان داده‌نه‌وێنین .
هه‌موومان ده‌زانین که گه‌له‌که‌مان به چ فیداکاری و تێکۆشانێکی مه‌زنه‌وه به‌م رۆژه گه‌یشتووه و هه‌موومان له نزیکه‌وه له کێشه ئاڵۆزه‌کانی ئه‌م قۆناخه‌ش ده‌ڕوانین که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بین . بێ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مێژوویی دێرین، ده‌توانین بڵێین به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م که پێشتێنه‌ی ئێمه‌ی تێدا ژیا، ژیانی گه‌له‌که‌مان به سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدان تێپه‌ڕی . ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدانانه به که‌موکورتییه‌کانیشییه‌وه، به زه‌حمه‌ترین شێوه‌ی له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌مان له باشوری کوردستان به‌رپا کرا . ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی به شێخ مه‌حمود ده‌ستی پێ‌کرد به‌هه‌موو بێ به‌ختی، به هه‌موو قوربانییه‌ک و به‌هه‌موو که‌موکورتییه‌کیشییه‌وه بێت تا به‌ڕۆژی ئه‌مڕۆمان به‌رده‌وامی کردووه . رژێمی سه‌ددام به سه‌دان ساڵ خوێنی له دڵی گه‌له‌که‌مان رژاند، ته‌نیا له ئه‌نفالدا زیاتر له (180) هه‌زار که‌سی ئێمه‌ی کۆمه‌ڵکوژکرد. کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه هێشتا له یادگه‌ماندا تازه‌یه، گوندێک نه‌ما خاپور نه‌کرێت، شوێنێک نه‌ما نه‌سوتێندرێت ؛ کوردستان به‌جۆرێک کرا به وێرانه . هه‌وڵدرا سه‌رتاپای گه‌له‌که‌مان ئه‌سیر بکرێت و شاره‌کان بکرێن به زیندان. له‌کاتێکدا رژێمی سه‌دام به‌مشێوه خوێنخۆرانه‌یه له‌دژی گه‌له‌که‌مان کۆمه‌ڵکوژی ده‌کرد، زۆر چاک ده‌زانین که له‌لایه‌ن هێزه هه‌ژمونگه‌راکانی جیهانه‌وه له چوارچێوه‌ی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا کۆمه‌ڵکوژییه‌کانیان به کارێکی ساده ده‌بینی و ته‌نانه‌ت هاوکاریشیان ده‌کرد .
له‌و کاته‌ی گه‌له‌که‌مان له باشوری کوردستان له‌به‌ر چاوی جیهان رووبه‌ڕووی قڕکردنی یه‌کجاری کرابووه‌وه، له چوارپارچه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تیش له باکوری کوردستان گه‌له‌که‌مان به گیانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خاوه‌ندارییان له یه‌کتر کرد، گه‌له‌که‌مان به‌و شێوه‌یه توانیویه‌تی شه‌ره‌ف و شکۆمه‌ندی خۆی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه بگرێت و به‌رخۆدانی بکات . تێکۆشانی شۆڕشگێڕی که به رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێ‌کرد، به یه‌کانگیربوون له‌گه‌ڵ ئامانجه واتاداره‌کانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی گه‌له‌که‌مان، له هه‌موو پارچه‌کاندا پێشکه‌وتووه و گه‌شه‌ی کردووه . له‌م واتایه‌دا رێبه‌ر ئاپۆ نه‌ک ته‌نیا له پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌ڵکو رێنمایی و پارادیگمای به‌دیهێنانی ئاواته‌کانی ئازادی و کۆمه‌ڵگای دیموکراتی سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مانی ده‌رخستۆته‌ڕوو و هێڵێکی نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی تێکۆشانێکی نوێی خوڵقاندووه . گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌حمه‌تی و ناهه‌مووارییه‌ک تێکۆشانه شکۆمه‌ندانه‌که‌ی له ئاستێکی زینده‌یی و به بڕیارمه‌ندیه‌که‌وه گه‌یاندووه به‌م رۆژه که هیچ که‌سێک چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد .
رۆژئاوای کوردستان ئه‌مڕۆ له قۆناخی شۆڕشێکی مێژووییدایه، گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوا بۆ جاری یه‌که‌م ئاستی ده‌ستنیشانکردنی ئازادی به‌ده‌ستهێناوه. له‌مه‌شدا بێگومان رۆڵێکی گه‌وره‌ی ئه‌و هێڵی تێکۆشانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه که له کوردستاندا خولقاندووێتی . هه‌رچه‌نده داگیرکاریی ده‌وڵه‌تی تورک، ژماره‌یه‌کی زۆر له رێکخراوه چه‌ته به‌کرێگیراوه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی ته‌سکه ئاسۆی نه‌ژادپه‌رستی پارچه‌گه‌راییان تێپه‌ڕ نه‌کردووه مایه‌ی زۆر و زه‌حمه‌تیش بن، به‌ڵام گه‌له‌که‌مان له‌و خاڵه‌ی پێی گه‌یشتووه هه‌نگاو بۆ دواوه نانێت . ئه‌وه‌ش روون و به‌رجه‌سته‌یه که ئاستی ستراتیژی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان به ئه‌ندازه‌یه‌کی جددی کاریگه‌ری له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان کردووه و به سه‌رکه‌وتنیشی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی گرنگتر دێنێته کایه‌وه .
ئاشکرایه زۆر ئه‌سته‌مه بڵێین تا باکوری کوردستان که (20) ملیۆن نفوسی هه‌یه و نیوه‌ی جوگرافیای کوردستان پێکدێنێت ئازاد نه‌بێت، پارچه‌کانی تری کوردستان زامن و پارێزراو ده‌بێت . له باکوری کوردستاندا ئه‌مڕۆ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری مێژوویی گرنگ له ئارادایه، له‌به‌رامبه‌ر به به‌رخۆدانی شکۆمه‌ندانه‌ی ته‌ڤگه‌ڕ و گه‌له‌که‌مان ، داگیرکاریی تورک رووبه‌ڕووی گرێبه‌ندێکی گه‌وره بۆته‌وه. دیداره‌کانی ئه‌م دواییانه‌یان له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامێکی ئه‌وه‌یه . له ساڵی 2013 دا چ به رێگه‌ی دانوستاندن بێت، یاخود چ به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی شۆڕشگێڕی زۆر به‌هێزتر بێت، چۆن و به چ رێبازێک ده‌بێت با ببێت، گه‌له‌که‌مان له باکوری کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی پێکه‌وه ئازادبوون له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجام ده‌دات . ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌ڕ و گه‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ئاماده بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک بڕوای ته‌واومان به سه‌رکه‌وتنه به دروشمی ( رێبه‌رایه‌تی ئازاد، کوردستانی ئازاد ) .
تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گه‌له‌که‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به هه‌موو هێزێکییه‌وه به‌رده‌وامه و به قۆناخێکی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت . له‌کاتێکدا ئه‌مڕۆ قۆناخی داڕمانی کائۆسی رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ل و ده‌رفه‌تی به‌نرخ و پایه‌دار بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، له هه‌مانکاتدا مه‌ترسی زیانی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵدایه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه په‌یوه‌سته به به‌هره‌ی هێزه پێشه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و پێگه و میسیۆنانه‌ی خاوه‌نی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی مێژوویین . پێویسته ئه‌مه باش بزانرێت که هیچ یه‌کێک له پارچه‌کان و چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م قۆناخه زۆر و زه‌حمه‌ته نایه‌ت. قۆناخ قۆناخی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کڕیزییه، چیتر کاتی نیشاندانی ئه‌و به‌جه‌رگییه هاتووه. ئه‌رکی سه‌رشانی سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان و لایه‌نه سیاسی و هه‌موو هاوڵاتییه‌که له‌پێناوی یه‌کانگیربوون له‌گه‌ڵ تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کاندا، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان و نیشاندانی فیداکاریی پێویست، بێ ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی که‌سێتی به‌شدارببێَت . ئه‌م قۆناخه گرنگه‌ی هێنده‌ی مه‌ترسییه‌کانی، هه‌ل و ده‌رفه‌تی باڵای هه‌یه، ئاشکرایه به ئه‌ندازه‌ی پێشوازی لێکردنمان به چه‌مکی تێکۆشان، گه‌له‌که‌شمان به ئازادی ره‌وای خۆی ده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ڵوێستی گرنگه بۆ PÇDK بوون به پارتێکی خاوه‌نی چه‌مکی ئه‌م پێگه مێژوویی و چه‌مکی به‌رپرسیارێتییه وه‌به‌ربنێت. له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌وڕۆکه بێ جیاوازی کردن له‌نێوان پارچه‌کاندا، ته‌نیا به پشتیوانیکردن له تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان له سه‌رجه‌م پارچه‌کاندا نه‌وه‌ستاوه و به‌هه‌موو ده‌رفه‌ت و توانایه‌کییه‌وه له‌ناویدا جێگه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش خه‌باتێکی شۆڕشگێڕییه که هه‌رگیز به که‌م نابینرێت . له‌م قۆناخه‌دا که مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داری له باشوری کوردستاندا هه‌موو شتێکی له‌ناو به‌رژه‌وه‌ندیدا خنکاندووه و مادییه‌تگه‌رایی خستۆته به‌رده‌م هه‌موو شتێکه‌وه، ئاشکرایه PÇDK له‌سه‌ر بناخه‌ی ئایدیۆلۆژی و له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه له ژێر دۆخی سه‌ختدا خۆی رێکخستووه و درێژه به خه‌بات و تێکۆشان ده‌دات . به‌و هۆیه‌وه جێگرتن له‌ناو PÇDK دا که به ته‌واوی کاروباری نیشتمانپه‌روه‌ری و شوێنهه‌ڵگری حه‌قیقه‌ته، خۆی له خۆیدا مه‌ردایه‌تییه‌کی واتاداره . لێره‌وه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌ڕوو که له‌گه‌ڵ قووڵبوونه‌وه‌ی PÇDK له هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ دا، له گرتنی ئاراسته‌یه‌کی گرنگی ده‌رخستنه‌ڕووی ئیراده‌ی دیموکراتی کۆمه‌ڵگا و له پێشخستنی سیاسه‌تێکی دیموکراتی پته‌و و به پره‌نسیپدا مه‌ودایه‌کی گرنگ ده‌بڕێت . به‌رزکردنه‌وه‌ی تێکۆشان به رۆحی فیداییانه‌ی گه‌وره فیدایی ( ڤیان سۆران ) و شه‌هیدانی تری رێگای ئازادی له‌کاتێکدا PÇDK ده‌کاته پارتی ( دروستبوون و شه‌هیدان )، هیچ گومانێکیشمان له‌وه نییه که به یه‌کانگیربوونی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا سه‌رکه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌کات .
ئاشکرایه له‌م قۆناغه‌ی تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد پێیگه‌یشتووه، باشوری کوردستان ده‌توانێت رۆڵی گرنگ بگێڕێت. پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و ئێراق به‌گشتی پێگه‌ی گه‌لی کورد و به‌تایبه‌تیش پێگه‌ی باشوری کوردستانی به خاڵێکی گرنگ گه‌یاندووه. له ته‌واوی ئه‌و خاسیه‌تانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی فیدراڵ که‌موو کورتی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کێشه‌ی به‌رچاو له گه‌شه‌دان به سیسته‌مێکی دیموکراتی پشتبه‌ستوو به ماف و دادپه‌روه‌ری هه‌یه له هه‌رێمی باشوری کوردستاندا. هه‌موو که‌سێک بۆ کوردستان تێکۆشا و شه‌هیدی دا به‌ڵام ئه‌و ناهاوسه‌نگی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له دابه‌شکردنی داهاته‌وه په‌یدابووه، تاده‌چێت که‌نده‌ڵان و جیاوازی نێوان چینه‌کان زیاتر ده‌کات. له‌کاتێکدا هه‌ژاره‌کان هه‌ژار ده‌مێننه‌وه و هه‌ژارتر ده‌بن، توێژێکی که‌مینه‌ش به‌خێرایی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. ئه‌م ره‌وشه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توێژێکی گه‌وره‌ی ره‌نجده‌ر ده‌رده‌خاته‌ڕوو، له هه‌مانکاتدا ناکۆکییه‌کانی نێوان چینه‌کان زیاتر ده‌کات . له‌کاتێکدا که زه‌حمه‌تییه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌فاله‌ت و فیداکارییه‌کانی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تیش ره‌نجده‌ره هه‌ژاره‌کان چێشتوویانه و ژیاون، ده‌ستکه‌وت و قازانجی زۆری توێژێکی که‌مینه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان، به‌شێوه‌یه‌کی جددی کێشه‌ی دابه‌شکردنی نادادپه‌روه‌رییانه ده‌هێنێته رۆژه‌ڤه‌وه . گومان له‌وه‌دا نییه و ده‌بێت باش بزانرێت که سیسته‌مێکی وه‌ها نادادپه‌روه‌ر و دژه دیموکراتییانه، ئارامی ، ئاسووده‌یی، به‌خته‌وه‌ری، یه‌کسانی، ئازادی و دیموکراسی بۆ کۆمه‌ڵگا ناهێنێت . ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌هۆی ئه‌م دۆخه نادادپه‌روه‌ریی و دژه دیموکراتییانه‌وه، رۆژ به رۆژ کێشه‌ی بێ‌کاری و نا ئاسووده‌ی له باشوری کوردستاندا زیاتر ده‌کات . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنان ئه‌و چینه‌ن که به قورسترین شێوه کێشه‌کانی یه‌کسانی و ئازادی کۆمه‌ڵگا ده‌ژین. به ده‌رک کردن به فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک ژنی ئازادی نه‌بێت، ئازد نابێت، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی یه‌کسانی و ئازادی کۆمه‌ڵگا و ژن بووه به گرنگترین ئه‌رک .
له دۆخێکی وه‌هادا پێگه‌ی PÇDK له باشوری کوردستاندا له‌گه‌ڵ پاراستنی ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌ڕێبازی یاسایی و دیموکراتییانه، بره‌ودانه به دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و تێکۆشانی گه‌یشتن به ژیانی دیموکراتییانه‌یه له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ــ دیموکراتی دا . به‌هه‌ندوه‌رگرتنی هاوبه‌شی دادپه‌روه‌رانه که یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی چینی ره‌نجده‌ران و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی تێکۆشانی ئازادی، دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن PÇDK ه‌وه وه‌کو چوارچێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ده‌ستکه‌وتی زۆر گرنگ و به‌نرخ ده‌خاته سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشوری کوردستان . پێویسته له یادی نه‌که‌ین که بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک هێنده‌ی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادی و دیموکراسی و یه‌کسانیش پێویستی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراو و ژییانین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که ئه‌گه‌ر PÇDK له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێکۆشانی خۆی به‌رزبکاته‌وه و سه‌رکه‌وتن له ره‌نگدانه‌وه‌ی هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ به باشوری کوردستاندا مسۆگه‌ر بکات، ئه‌وا پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری گرنگ له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، ده‌ستکه‌وتی گرنگ به گه‌لی باشوری کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت که قه‌ڵای فیداکارین .
سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه له ناخی دڵمانه‌وه رێز و خۆشه‌ویستیمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و کادێر و خه‌باتکاره فیداکارانه‌ی ره‌نجیان له به‌پارتیبوونی PÇDK دا داوه و سه‌رجه‌م که‌سوکاری شه‌هیدان، سه‌رجه‌م دۆستانمان و گه‌له نیشتمانپه‌روه‌ره‌که‌مان ده‌که‌ین و ده‌ستنیشانی ده‌که‌ین که هه‌رگیز له دۆزی ره‌وایاندا به ته‌نیا نین و هه‌میشه له‌گه‌ڵیانین . له ده‌یه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی PÇDK دا بڕوا ده‌که‌ین به هێزی تێکۆشان و ره‌نج و ئه‌زموونی به‌ساڵانی، له‌قۆناخی ئاینده‌دا پراکتیکێکی سه‌رکه‌وتووتر و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئاواته‌کانی گه‌ل ده‌خاته‌ڕوو، له سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه‌ش جارێکی تر ده‌یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی به جۆش و خرۆشێکی مه‌زنه‌وه پیرۆز ده‌که‌ین .
بژی تێکۆشانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگای دیموکراتی PÇDK
شه‌هیدانی رێگای ئازادی نه‌مرن
بژی رێبه‌ر ئاپۆ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر