۱۳۹۱ اسفند ۱۲, شنبه

له‌سه‌ر داوای‌ ئۆجه‌لان، PKK دیله‌كانی‌ توركیا ئازاد ده‌كات

 

2 ئازار, کوردستانی بناری‌ قه‌ندیل

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی‌ BDP‌و KCD كۆبونه‌وه‌، پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر داوای‌ ئۆجه‌لان سه‌رجه‌م دیله‌كانی‌ توركیا ئازاد ده‌كات.

هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر: دوای‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و گه‌یاندنی‌ نامه‌یه‌كی (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) بۆ قه‌ندیل، ئه‌مڕۆ(هه‌ینی) له‌ باره‌گای‌ پارتی‌ ئاشتی‌و دیموكراتی‌ BDP له‌ هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌حمه‌دتورك‌و ئایسێڵ‌ توغڵوك هاوسه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ جڤاكی‌ گه‌ل‌و گۆڵتان كیشاناك هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ دیموكراسی‌ سازكرا.
له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 10رۆژی‌ داهاتوودا وه‌ڵامی‌ نامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌ بدرێته‌وه‌.
وتیشی‌ له‌سه‌ر داوای‌ ئۆجه‌لان ئه‌و سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانه‌ی‌ PKK دیلی‌ كردوون به‌م نزیكانه‌ ئازاد ده‌كرێن‌و له‌ رێگای‌ نوێنه‌رانی‌ پارتی‌ ئاشتی‌و دیموكراتی‌و كۆنگره‌ی‌ جڤاكی‌ گه‌له‌وه‌ ده‌برێنه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانیان.

هیچ نظری موجود نیست: