01:49:16/05/2013
وارڤین – هەولێر: بەهۆی ئەوەی نەوتی بە جەستەیدا رێشتووە و ئاگری لەخۆی بەرداوە، ژنێكی تەمەن (33 ساڵ) لە شارەدێی كەورگۆسكی سەر بە هەولێر ژیانی لەدەستدا.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەولێر رائید (ژیلەمۆ عەبدولقادر) رایگەیاند، ژنەكە ناوی (خالیدە خەلیل ئەحمەد)، لەدایكبووی (1980) بووە و لە ماڵی خۆیان خۆی سووتاندووە.
گوتیشی: "ئەو رووداوە رۆژی شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە (11 / ئایار – مایۆ / 2013) روویداوە و وێڕای ئەوەی ژنەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ژیانی لەدەستداوە و پۆلیس نەیتوانییوە دوا وتەی لێ وەربگرێت".
تا ئێستا نازانرێت بۆچی (خالیدە) پەینای بردووەتە بەر سووتان و كێ ناچاریكردووە بڕیاری خۆسووتاندن بدات.
بە گوێرەی نەریتی باو، ئەگەر ژنێك خۆی بسوتێنێت و كەس سكاڵای نەبێت و خۆیشی ئیفادەی وەرنەگیرێت و سكاڵا لەسەر كەس تۆمار نەكات و ژیان لەدەستبدات، رووداوەكە بە قەزا و قەدەر دادەنرێت و پۆلیس پەڕاوەكەی دادەخات.
ئا: ئهرسهلان رهحمان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر