رۆژئاواى کوردستان: با تورکیا ده‌ست لهپیلانهچهپهڵهکانى به‌ردات
ANF - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 26.10.2014 12:39:46
کوردناسیۆنى گشتى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ته‌کانى کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستان بانگه‌وازی له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرد که گوشار بخنه سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له هه‌موو پیلانه‌کانى له‌دژى گه‌لان به‌ردات و رایانگه‌یاند:" تائێستاش ده‌وڵه‌تى تورک خاوه‌ن زهنیه‌تى دژبهرانهى پێکهاته‌کانى رۆژئاواى کوردستانه ."
له‌باره‌ى ههوڵوێستى دژبه‌رانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌به‌رامبه‌ر شۆرشى رۆژئاواى کوردستان ، کوردناسیۆنى گشتى سه‌رۆکایه‌تى حکوتهکانى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى هه‌رسێ کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستان ( عه‌فرین ، کۆبانێ ، جزیره ) رایانگه‌یاند :" به‌رخۆدانى قاره‌مانانه‌ى کۆبانێ (40) رۆژى تێپه‌راند و تا ئێستا به‌رخۆدانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌به‌رامبه‌ر گروپه چه‌ته‌کانى داعش که هاوکارییه‌کى مه‌زنى لۆجستیکى و چه‌کى بۆ ده‌نێردرێت ، به‌رده‌وامه . کۆبانێ بۆته سیمبولى تێکۆشانى مرۆڤایه‌تى و نیشتمانى و کوردستانى . ئه‌مه‌ش رۆژڤی گشتى جیهانى گۆرى . کۆبانێ هه‌نگاوێکى مه‌زنى نا و سه‌رکه‌وتنێکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی تۆمارکرد ."
له لێدوانى کوردناسیۆنى گشتى دا راگه‌یه‌ندرا که سه‌ربارى داستانى قاره‌مانى هێزه‌کانى YPG و YPJ و به‌رخۆدانى بێ وێنه‌یان ، ئه‌و هێزانه‌ى له‌دژى مافه‌کانى گه‌لانن پیلانه‌کانیان له‌دژى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى رۆژئاواى کوردستان و به‌تایبه‌تیش له‌دژى رێککه‌وتنامه‌ى دهۆک له‌نێوان هێزه کوردییه‌کان به‌رده‌وام ده‌که‌ن . سه‌ره‌ڕاى به‌رخۆدان و خۆراگیرى قاره‌مانانه‌ى کۆبانێ و پشتگیرى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رێگه‌ى هێرشه ئاسمانییه‌کان وادیاره که ده‌سه‌ڵاتدارى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ست له هه‌ڵوێستى دژبهرانهى خۆى له‌به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کانى رۆژئاواى کوردستان به‌رنادات ."
له‌لێدوانه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه که هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى تورک له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێک هێز و پارتى که له‌ناو خۆبهرێوهبهریدان به‌گوێره‌ى هه‌لوێستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نیه و جه‌ختکراوه‌ته‌وه که پێویست بوو ده‌وڵه‌تى تورکیش به‌شێک بوایه له‌و هاوپه‌یمانییه و ههوڵوێستى هه‌بوایه .
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا کوردناسیۆنى گشتى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ر سێ حکومه‌تى رۆژئاواى کوردستان بانگه‌وازی له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرد که گوشار بخنه سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له هه‌موو پیلانه‌کانى له‌دژى گه‌لان به‌ردات و رایانگه‌یاند:" تائێستاش ده‌وڵه‌تى تورک خاوه‌ن زهنیه‌تى دژبهرانهى پێکهاته‌کانى رۆژئاواى کوردستانه ."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر