چالاکانی مەدەنی شاری شاباد ئیزنی چالاکی بۆ کۆبانێیان ڕەد کرایەوە.
اکتبر 19, 2014 0
ژمارەیەک لە ماموستایانی زمانی کوردی، چالاکانی مەدەنی، مافناس و هونەرمەندانی شاری بۆکان، بە لێدوانێک هێرشی چەتەکانی داعشیان بۆ سەر گەلی کورد شەرمەزار کرد و لە دوێنێوە دەستیان بە چالاکیی سێ رۆژ مانگرتن لە خواردن کردووە.
لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ئەدەبی شاری شاباد لە پارێزگای کرماشان لە حەفتەی ڕابردوودا، سێ جار داخوازیی ئیزنیان بۆ چالاکیی پشتگیری لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو شارە کردووە، بەڵام داخوازییەکانیان ڕەد کراونەوە.
داخوازیەکانی چالاکانی کورد لە شاری شابادی سەر بە کرماشان بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە سێ خاڵدا دەستنیشان کراوە کە ئەمانەن:
1- بەرێوەبردنی ڕێپێوانی جەماوەری بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی کۆبانی .
2- بەڕێوەبردنی پێشانگای وێنە و نیگارکێشی بۆ منداڵانی کۆبانێ.
3- بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی شیعر و گۆرانی بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ.
شایانی باسە کە ئەمڕۆ ناوەندە ئەمنیەکانی شاری شاباد لە وەڵامی داخوازنامەکەی ئەو چالاکە کوردانە وتوویانە، کە هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕووی هەر چەشنە ڕێوڕەسمێک و ڕێپێوانێک دەبنەوە کە ئەنجام بدرێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر