نوێنه‌ری ورمێ:
ده‌وڵه‌تی تورکیا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعشه
نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری ورمێ له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، وڵاتی تورکیای به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعش له کوشتوبڕی خه‌ڵکی سووریا و عێراق ناو برد.
ده‌وڵه‌تی تورکیا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعشه
نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری ورمێ له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، وڵاتی تورکیای به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعش له کوشتوبڕی خه‌ڵکی سووریا و عێراق ناو برد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادر قازی پوور له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته وتی: ده‌وڵه‌تی تورکیا له تیرۆریسته‌کانی داعش پشتیوانی ده‌کات و هاوڕێ بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته چه‌وسێنه‌ره‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی زایۆنییه‌کان.
زیادیشی کرد: چاوه‌ڕوانیی ئێمه له ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ ئه‌وه‌یه که ڕۆڵی تورکیا له پێکهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان بخاته به‌ر چاو.
وتیشی: چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رۆک کۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی تورکیا که هه‌ر ڕۆژ ده‌بێته هۆی کوژرانی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و مه‌زڵوومی کۆبانی، کاردانه‌وه نیشان بدات.
ڕاشیگه‌یاند: خه‌ڵکی موسڵمانی تورکیا به پشتیوانی له ئیسلام و کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا به‌ڵام ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بڵاو نه‌کرده‌وه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی خه‌ڵک له مه‌جلیس زیادی کرد: مافی ئێمه‌یه که له موسڵمانانی جیهان پشتیوانی بکه‌ین و هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته که دژ به موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌یه، ئیدانه بکه‌ین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر