پسپۆڕێكی كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سایتی ده‌بلیو ئێن دی ئه‌مریكی بڵاوی كردوه‌ته‌وه: ڕێكه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر له‌نێوان ئه‌مریكاو سعودیه‌و توركیا‌و ئێران‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانی بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و ڕێگری بكرێت له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.سایتی ده‌بلیو ئێن دی، وتارێكی شیكاریی شاره‌زای كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (ئێف مایكل مالوف)ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات: ڕێكه‌وتنێكی نهێنیی هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریكاو سعودیه‌و ئێران و توركیا بۆ كه‌وتنی كۆبانی و به‌وه‌ش ژیانی 160 هه‌زار مرۆڤی كورد، ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌ك ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی پێكردوه: ئامانج له خستنی كۆبانی، ڕێگرتنه له گه‌شه‌كردنی نفوزی كورد‌و هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كاری بۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرده‌وه: خۆده‌رخستنی ئێران به‌وه‌ی كه هاوكاریی كورد ده‌كات، جگه له فریودانێك هیچیتر نییه، چونكه تارانیش هاوشێوه‌ی ئه‌نكه‌ره، دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه له‌ناوچه‌كه‌دا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر