۱۳۹۳ آذر ۱, شنبه

ئاوارەکانی شەنگال پێویستی بە پەلەیان بە خۆراک، دەرمان و جلی زستانە هەیە

   
ئاوارەکانی شەنگال پێویستی بە پەلەیان بە خۆراک، دەرمان و جلی زستانە هەیە
هەزاران سڤیلی شەنگال کە لە بەر هێرشی چەتەکانی داعش لە چیای شەنگال ئاوارەن، بە هاتنی زستان، لە بەر نەبوونی چادری پێویست، ڕەوشیان بەرەو خراپی دەچێ.
بەڵام ئێستە نە تەنها چادر، بەڵکوو جلوبەرگی زستانیش نین و، ئیدی قەرزاقیش نەماوە و، بە گوێرەی دوایین زانیاریەکان، ڕەوش بەرەو کارەسات دەچێ.
هەواڵنێریی نەورۆزتیڤی، لە چیای شەنگال دوێنێ ڕایگەیاند کە لە چیای شەنگال ئەرزاق تەواو دەبێ و، ئەمڕۆش ڕایگەیاند دوایین پاکەتی خواردن بە سەر پەنابەراندا دابەش کراوە و، ئەگەر ڕێوشوێن نەگیرێتە بەر، چاوەڕوانیی ڕەوشێکی کارەساتئامێز دەکرێ.
بەو پێیە بە پەلە پێویستی بە شیری منداڵ، دەرمان، بەتانی، چآدر، پێڵا و و جلوبەرگی زستانە هەیە.
شایانی باسە کە دوای گرتنی ڕێڕەوی ئەمنی لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکاریەکان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئێستە ڕێی لێ گیراوە و، تەنها بە ڕێگەی ئاسمانی 4 جار هاوکاری بۆ شەنگال چووە و، ئەمە سنووردار بووە.
ڕێکخستنی هاوکاریی ڕۆژئاوا دوێنێ دوایین ئەرزاق کەلوپەلی کە لە بەردەستیدابوو، بە سەر کۆچبەراندا دابەش کرد.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی هاوکاریی مرۆیی لە ڕۆژئاوا خەلیل حاجی، لە دژی خەمساردی لایەنەکان لە بەرامبەر شەنگال ناڕەزایەتیی نیشان دا و بانگی هاوکاریی بە پەلەی کرد:

هیچ نظری موجود نیست: