هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان چوونه‌ته‌ناو شنگاله‌وه و ئێستا شه‌ڕله‌نێوان پێشمه‌رگه و داعش له‌ناو سه‌نته‌رى شارى شنگال به‌رده‌وامى هه‌یه، 400 پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئێستا به چه‌كى قورسه‌وه له‌ناو شه‌نگالن له كاتێكدا ئه‌و هێرشه له ڕێگاى حه‌ردانیه‌وه بۆ ناوسه‌نته‌رى شارى شنگال ئه‌نجام دراوه.
به‌پێى هه‌مان زانیارى ده‌یان چه‌كدارى داعش به‌هۆى گه‌مارۆى پێشمه‌رگه‌وه خۆیان راده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كردووه.
سەعید شنگالی بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند” هێزێکی زۆری پیشمەرگەی کوردستان چووە نێوشنگال.
شنگالی گوتی “چەند چەکدارێکی کەمی داعش لە شنگال ماون، بەڵام رووبەرو بوونەوەیەکی کەم روویداوە”.
ئەوەشی خستە روو “لەو هێرشەدا ژمارەیەک چەکدارای داعش لە نێوشنگال کوژراون”.
سەبارەت بە رووبەڕووبونەوەکانی پێشمەرگەو چەکدارنی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)،بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال گوتی “ژمارەیەکی کەمی چەکداری داعش لە نێو قەزاکە ماون، رووبەڕووبوونەوەکانیش بەردەوامیان هەیە، پێشمەرگە گەیشتووەتە نێو سەنتەری قەزای شنگال”.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر