په‌یامی هاوبه‌شی پارته کوردییه‌کان بۆ گه‌لی تورکیا
پارته سه‌ره‌کییه کورده‌کانی تورکیا له په‌یامێکی هاوبه‌شدا داوایان له کورده‌کانی ئه‌م وڵاته کرد له به‌رانبه‌ر ورووژاندنه‌کانی ئه‌مدواییه‌دا هۆشیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له Haberler؛ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)، پارتی ناوچه دیموکراتیکه‌کان (DBP) و کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیک (DTK) له په‌یامێکی هاوبه‌شدا بۆ گه‌لی تورکیا داوایان کرد هۆشیار بن و به ئیحتیاتی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا بکه‌ن.
عه‌لی شیمشه‌ک، هاوسه‌رۆکی پارتی ناوچه دیموکراتیکه‌کان له وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی که بۆ دروست کردنی دوژمنی له ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی به ورووژاندنی ڕای گشتی هه‌ستابوو خۆشبه‌ختانه تێکشکا، ئه‌م پیلانه له ناوخۆی حکوومه‌تی تورکیاوه داڕ‌ێژرابوو.
نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)، پارتی ناوچه دیموکراتیکه‌کان (DBP) و کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیک (DTK) له‌گه‌ڵ چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی کوردی تورکیا له به‌رده‌م بینای کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیک کۆبوونه‌وه و په‌یامێکی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به پێکادانه‌کانی ئه‌مدواییه ده‌رکرد.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: بۆ ڕێگری له دروستبوونی شه‌ڕ و فیتنه‌نانه‌وه له سه‌رجه‌م وڵاتی تورکیا و به‌تایبه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کاندا خه‌ڵک ده‌بێ هۆشیار بن و به‌م یارییه ڕێکخراوه سیاسییه‌وه نه‌گلێن.
عه‌لی شیمشه‌ک ئه‌م په‌یامه‌ی ده‌خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند: که‌سانێک ده‌یانه‌وێت له شاره کوردنشینه‌کانی تورکیا خه‌ڵک بورووژێنن و کورده‌کانی تورکیا تووشی شه‌ڕی چه‌کداری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به حه‌ق بناسێنن.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له‌م یارییه له پێش داڕێژراوانه تێکدانی ژیانی ئاشتیخوازانه و برادرانه‌ی کورده‌کانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌مپه‌ڕ له به‌رده‌م ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی دروست بکه‌ن و له‌م ڕێگاوه گه‌یشتنه ئه‌نجامی دانوستانی ئاشتی بوه‌ستێنن.
هاوکات سه‌رۆکانی ژووری بازرگانی شاره‌کانی ئامه‌د، باتمان، وان، جوله‌مێرگ، به‌تلیس، مۆش، سێرت و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بازاڕه‌کانی بورژ سه‌ردانی شاره‌ی جزیره‌یان کرد و په‌یامی دۆستی و ئاشتییان به خه‌ڵکی ئه‌م شاره ڕاگه‌یاند و ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جزیره که بووه‌هۆی کوژرانی چه‌ند که‌س ئیدانه کرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر