تورکیا ڕێگای سه‌ره‌کی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یه
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌یه‌کی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، خاکی تورکیا له ئێستادا سه‌ره‌کی ترین ڕێگای قاچاخی چه‌ک بۆ داعش و ئه‌لنوسره‌یه. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت: له ڕاپۆرتێکدا که کۆمیته‌ی گه‌مارۆی ئه‌لقاعیده له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڵاوی کردۆته‌وه هاتووه: زیاترین ڕێژه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌کانی داعش و به‌ره‌ی ئه‌لنوسره له سوپای عێراق و سوپای سووریا به‌تاڵان ده‌برێت و ڕێژه‌یه‌کیشی له خاکی تورکیاوه به قاچاخ ده‌گاته ده‌ستی تیرۆریستان.شیاوی ئاماژه‌یه که تورکیا ماوه‌یه‌که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه گوشاری خراوه‌ته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی زیاتر قایم بکاته‌وه چونکوو هه‌واڵ و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه که خاکی ئه‌م وڵاته بۆته ڕێگای سه‌ره‌کی قاچاخی چه‌ک و نه‌وتی هێزه جیهادییه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگای ته‌ڤل بوونی هێزی بیانی به شه‌ڕی سووریا، خاکی تورکیایه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا تورکیا هه‌ر چه‌شنه که‌مته‌رخه‌مییه‌ک له سیاسه‌تی سنووریی خۆی ڕه‌تده‌کاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌کات که به توندی سنووره‌کانی پاراستووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر