مه‌حموود عوسمان:
هه‌م هه‌رێمی کوردستان و هه‌م حکوومه‌تی فێدڕاڵ دۆڕاون
سیاسه‌توانی کوردی عێراق، هه‌ر دوو هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فێدڕاڵی عێراقی به‌هۆی پشتیوانی نه‌کردن و نه پاراستنی خه‌ڵک و هه‌ڵاتن له ده‌ست گرووپی چه‌کداری داعش به دۆراو شکه‌ست خواردراوو ده‌زانێ. به‌پێی هه‌واڵیکوردپرێس: مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کورد و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی Counter Punch ڕایگه‌یاند: ئێمه دوو حکوومه‌تی شکست خواردوومان له عێراقدا هه‌یه، یه‌کێکیان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا و ئه‌وه‌ی دیکه حکوومه‌تی ناوچه‌یی له هه‌رێمی کوردستان ناوبراو پاشه‌کشێ کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له چیای شه‌نگال و به ته‌نیا هێشتنه‌وه‌ی کورده ئێزدییه‌کانی که سێ مانگ پێش ئێستا ڕووی دا به جه‌نایه‌ت وه‌سف کرد چونکوو زیاتر له 300 هه‌زار ئێزدی که‌وتنه به‌ندی داعش و ژماره‌یه‌کی زۆریان کوژران و یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه کراته کۆییه.

به‌پێی نووسراوه‌ی Counter Punch هه‌ڵمه‌ت و چالاکییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزی سوپای عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش جیاوازییان پێکه‌وه نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزتر له سوپای عێراق له دژی داعش وه‌ستاوه به‌ڵام به‌راوه‌رد به پاشه‌کشێ سوپای عێراق له مووسڵ، پێشمه‌رگه زۆر زووتر له ناوچه کوردنشینه‌کان پاشه‌کشێیان کرد و ڕێگه‌یان دا به داعش ئه‌و ناوچانه داگیر بکه‌ن.
به گوێره‌ی نووسراوی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت هه‌رێمی کوردستان جیاوازه له ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق وته‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه، چونکوو هه‌م هه‌رێمی کوردستان هه‌م حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به پاره‌ی نه‌وت به‌ستراوه‌ته‌وه و له‌وڕێگایه‌وه پشتگیری له سیسته‌مێکی حکوومه‌تی ده‌که‌ن تێیادا پۆسته‌کان له سه‌ر هۆکاری پێوه‌ندی سیاسی و تاکه‌که‌سی دابه‌ش ده‌کرێت، و ئه‌م بابه‌ته هۆکارێکی نه‌بوونی یه‌کڕیزی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعشدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر