۱۳۹۳ دی ۱۶, سه‌شنبه

پێشمەرگە و شەڕڤانان ناوچە سەرەکییەکانی کۆبانێیان لە دەستی داعش دەرهێنا



پێشمەرگە و شەڕڤانان ناوچە سەرەکییەکانی کۆبانێیان لە دەستی داعش دەرهێنا

لە شەڕەکەی کۆبانێدا، پێشمەرگە و شەڕڤانان چاک چوونەت پێشەوە و، ئێستا ناوچە سەرەکییەکانی کۆبانێ بە دەستی کوردەوەیە.
ماڵپەڕی بەریتانیاییەکەی بی‌بی‌سی لە ڕاپۆتێکدا نووسیویەتی: چاودێرگەی مافی مرۆڤی سووریا کە ئێستا بارەگاکەی لە لەندەندایە، بە (بی‌بی‌سی) ڕایگەیاندووە کە کورد لە سووریا بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی، توانیویانە ناوچە ئاسایشیەکانی کۆبانێ لەد ەست چەکدارانی داعش دەربێننەوە، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆلیسی ناوچەکە.
بەرپرسێکی کۆبانێ وای بە بی‌بی‌سی گوتووە: "ئێستاکە چەکدارانی داعش تەنیا ڕۆژهەڵاتی ناوچەکەی بە دەستەوە ماوە، لەوانە ماقتەلە و کانی کوردان، ئومێدیشی خواست کە بەو نزیکانە، تەواوی شارەکە دەکەوێتەوە دەستی پێشمەرگە و شەڕڤانان.
بی‌بی‌سی دەڵێت: "چوونەپێشەوە ئێستا خێراترە لە جاران و، ئاسمانەهێرشیش چڕترە.
سەرکردایەتیی ناوەندی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی یەکشەمەدا هاوپەیمانان هەشت جار لە ئاسمانەوە داعشیان لە کۆبانێ کوتاوە و، یانزە بنکەی داعشیان داڕووخاندووە. لەوەتەی داعش پەلاماری کۆبانێی داوە، هەزاران کورد لانەواز و ئاوارە بوونە.
جێی باسە داعش لە ئەیلوولی ڕابردووەوە هێرشی کردووەتە سەر کۆبانێ و، بەشێکی لێ داگیر کردووە، بەڵام هێزە کوردەکان بە پشتیوانیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئێستا چوار بەشی شارەکەیان وەرگرتووەتەوە و، داعش لە شکاندایە

هیچ نظری موجود نیست: