شه‌ڕ له سه‌ر پاکێجی ئه‌منی له تورکیا؛
بریندار بوونی 5 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی تورکیا/ 2 که‌س گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه
یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێ کردنی پاکێجی نوێی ئه‌منی له په‌رله‌مانی تورکیا، بووه هۆی شه‌ڕ و پێکهه‌ڵپڕژان له نێوان په‌رله‌مانتاران که له ده‌رئه‌نجامدا 5 نوێنه‌ری په‌رله‌مان بریندار کران و 2 که‌سیان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
بریندار بوونی 5 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی تورکیا/ 2 که‌س گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه
یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێ کردنی پاکێجی نوێی ئه‌منی له په‌رله‌مانی تورکیا، بووه هۆی شه‌ڕ و پێکهه‌ڵپڕژان له نێوان په‌رله‌مانتاران که له ده‌رئه‌نجامدا 5 نوێنه‌ری په‌رله‌مان بریندار کران و 2 که‌سیان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی دۆغان: ڕۆژی ڕابردوو (17ی فێبریوێری/ 28ی ڕێبه‌ندان) پاکێجی نوێی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کرا. یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکردنی کاری په‌رله‌مانی تورکیا به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م پڕۆژه ئاڵۆزی لێکه‌وته‌وه و به‌هۆی ڕوودانی شه‌ڕ له نێوان نوێنه‌رانی دژبه‌ر و نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه، 5 نوێنه‌ری په‌رله‌مان بریندار کران.
له‌م پێکهه‌ڵپڕژانه‌دا، ئه‌رتۆغرۆڵ کۆرکچی سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و مووسا جم، ئایکووت ئه‌ردۆغڵۆ، ڕه‌فیق ئێریلماز، مه‌حموود تانال سه‌ر به پارتی کۆماری گه‌ل بریندار کران.
مووسا جم و ڕه‌فیق ئێریلماز به ئه‌مبۆلانس گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌رتۆغرۆڵ کۆرکچی که سه‌ری بریندار کرابوو له‌لایه‌ن تیمی فریاگوزارییه‌وه چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ئه‌نجام درا.
ئه‌رتۆغرۆڵ کۆرکچی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی لێدانی یه‌کێک له نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه له سه‌رم، بریندار کرام. هێزه‌کانی فریاگوزاری خوازیاری ڕۆیشتنی من بۆ نه‌خۆشخانه بوون که من ئه‌م کاره‌م ئه‌نجام نه‌دا. کێشه‌یه‌کی وام نییه.
هه‌روه‌ها له یه‌که‌مین ڕۆژی خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌ی پاکێجی نوێی ئه‌منی له په‌رله‌مانی تورکیا، حه‌سیب کاپڵان نوێنه‌ری شاری شڕنا‌خ له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش خوازیاری دیاریکردنی کات بۆ وته‌دانه‌که‌ی بوو که ئه‌م کاته به‌و نه‌درا و ئه‌م بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی توندی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی به‌دواوه بوو.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ نوێنه‌رانی بریندارکراو له په‌رله‌مانی تورکیا کێشه‌یه‌کی جیددی‌یان نییه و که‌سانی گواستراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌کانیان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر