سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، رژێمى ئیسلامى ئێران ئه‌و كورده زیندانیه‌ى له‌سێداره‌دا كه به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیكردن به‌هێزه‌كانى پژاك تێوه‌گلابو. له‌كاتێكدا پێشتر وابڵاوبۆوه كه ئێران جێبه‌جێكردنى سزاكه‌ى هه‌ڵپه‌ساردبێت.
بەهاری کورد: سامان نه‌سیم ئه‌و گه‌نجه كورده ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌یه كه مانگى نیسانى 2013 سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا درا، دواى ئه‌وه‌ى به‌توندترین شێوه ئه‌سكه‌نجه‌دراوه بۆئه‌وه‌ى دان به‌تۆمه‌ته‌كانیدا بنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ هه‌واڵى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه.
پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داواى له‌رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد ئه‌و گه‌نجه له‌سێداره نه‌درێت، چونكه لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ یاسای له‌سێداره‌داندا ناكۆكه.
سامان تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كانی پژاكه‌و دژی هێزه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی چالاكی كردوه، هه‌روه‌ها "دژایه‌تی خودای كردوه"، به‌و هۆیه‌وه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی مه‌هاباد (ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا) له‌نیسانی 2013 حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر