۱۳۹۴ فروردین ۳, دوشنبه

دەیان كچی رفێنراوی دەستی داعش گەڕانەوە


هاوڵاتیەكی دەوڵەمەندی عێراق گیانی خۆی دەخاتە مەترسی‌و ژمارەیەكی زۆر لەو كچانەی لەلایەن داعشەوە رفێنراون دەكڕێت‌و بۆ خێزانەكانیان دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (aleteia) هاوڵاتیەكی دەوڵەمەندی عێراقی كەناوی خۆی ئاشكرا نەكردوە، پاش ئەوەی گیانی خۆی دەخاتە مەترسی‌و سەردانی ئەو ناوچانە دەكات كە داعش كچانی رفێنراوی تێدا دەفرۆشێت، ژمارەیەكی زۆر لەو كچانە دەكڕێت‌و دواتر بۆ خێزانەكانیان دەیگەڕێنێتەوە.

بەپێی هەواڵەكە زۆربەی ئەو كچانە كوردانی ئێزیدی‌و مەسیحییەكانی عێراق بوون كە لەلایەن چەكدارانی داعش رفێنرابوون‌و وەك دیل دەفرۆشران

هیچ نظری موجود نیست: