۱۳۹۴ فروردین ۱۴, جمعه

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆبوونەوە



شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆبوونەوە
فرانسوا ئۆڵاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا پێشوازی لە شاندێکی سەربازی هەرێمی کوردستان کرد.                          
بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە ڕووداو،ئەمڕۆ چوارشەمە 1ی ئەیپڕێڵ/12ی خاکەلێوە،شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە و شاندێکی سەربازی یاوەری، کە لە فەرماندەکانی چەند میحوەرێکی شەڕی دژی داعش پێکهاتوون گەیشتنە پاریس.
ئەو شاندە چاویان بە فڕانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کەوتووە.
فەڕەنسا لەو وڵاتانەیە کە ئەندامە لە هاوپەیمانیی نیونەتەوەیی دژی داعش و یارمەتی سەربازی هەرێمی کوردستانی داوە لەباری مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە و هەروەها ناردنی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی بۆ هەرێم.
پاش هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەندێ ناوچەی کوردنشینی ئەم وڵاتە، فڕانسوا ئۆڵاند لە سەردانێکدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە و پشتیوانی و هاوکاری سەربازی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگەی دووپات کردەوە

هیچ نظری موجود نیست: