ئاڵتان تان:
نیوه‌ی چالاکوانانی سیاسی کوردی تورکیا هاوکاری میتن/ پارێزه‌ری باڵای ئۆجه‌لان فه‌رمانبه‌ری میته
زیاتر له 50 له‌سه‌دی چالاکوانانی بزووتنه‌وه سیاسییه‌کانی کوردی تورکیا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ میت هه‌یه بۆ وێنه "عێرفان دۆن دار" پارێزه‌ری سه‌ره‌کی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌که‌که فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا (میت)ه.

ه‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی زه‌مان، ئاڵتان تان، نوێنه‌ری ئیسلامگه‌رای شاری ئامه‌د له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌زموونی 44 ساڵه له ناو پێکهاته کوردی و ئیسلامییه‌کانی تورکیا و ئه‌و چالاکییه‌ی که له ناو ئه‌و پێکهاته‌یانه ئه‌نجامم داوه، ده‌توانم ئیدیعای ئه‌وه بکه‌م که هیچ پێکهاته‌یه‌کی کوردی، ئیسلامی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت تورکی نییه که به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت کاری کردبێت. بریا جه‌نابی هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا کارێکی باشی ئه‌نجام بدایه و لیستی سیاسه‌توانه کورد و ئیسلامگه‌راکان که به‌م ڕێکخراوه و ده‌وڵه‌تی تورکیا خزمه‌ت ده‌که‌ن، ئاشکرا بکردایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناو ڕێکخراوه‌کانی هه‌واڵگری و ئه‌منی تورکیادا کار ده‌که‌ن زیاتر له‌و شته‌یه که به‌راوردمان کردووه. من داوا له هاکان فیدان ده‌که‌م که ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: زۆربه‌ی که‌سانی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا دزه‌یان کردووه‌ته ناو کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) و کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که. ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له ناو بزووتنه‌وه سیاسییه کوردییه‌کان ڕوو ده‌دات نهێنی ده‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت هێزه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیرییه به‌ربڵاوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی کۆما جڤاکێن کوردستانیان (KCK) به نهێنی هێشتۆته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر