له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تر له نزیك حه‌سه‌كه كوژران، شه‌ڕڤانانیش شكست به پیلانێكی هاوشێوه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كۆبانێ بۆ قامیشلۆ ده‌هێنن.
هه‌واڵگری هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) هه‌واڵی كوژرانی تاریق تاهیر تونسی سه‌ركرده‌ی داعش و 11 تیرۆرستی تر له بۆردومانی دوێنێ 4-7-2015 ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌سه‌كه بڵاوكرده‌وه.
هاوكات سه‌عات 2ی شه‌وی رابردوو پیلانێكی تیرۆرستانی داعش بۆ هێرشكردنه ناو شاری قامیشلۆ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه پوچه‌ڵكرایه‌وه‌و سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان ده‌ستگیركران.

ئۆرهان ئیبراهیم چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و ژماره تیرۆرسته ویستویانه هاوشێوه‌ی پیلانه‌كه‌ی شاری كۆبانێ ده‌ست به‌سه‌ر شاری قامیشلۆدا بگرن، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان پوچهڵكراوهتهوهو ده‌ستگیركراون.
ئه‌و چالاكوانه وتیشی : هێزه‌كانی ئاسایشی قامیشلۆ زۆر به قاره‌مانانه توانیویانه گه‌مارۆیان بده‌ن و ده‌ست به‌سه‌ریان بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاسایشی قامیشلۆ ژماره‌یان له‌سه‌روی 10 تیرۆرسته و ویستویانه به دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی بده‌ن و كاره‌ساتی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی كۆبانێ بخوڵقێنن، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان تێكشكێنراوه‌و هه‌موویان ده‌ستگیركراون.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر