۱۳۹۴ مرداد ۴, یکشنبه



پشتیوانی مەسعوود بارزانی لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پەکەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکه‌ و باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و داعش ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە هەواڵدەریی فەرمی میللییەت، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵوو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بنکه‌کانی پەکەکە، ڕایگەیاند: هەوڵەکانی تورکیا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستەکان و بڕیارەکانی ئەو وڵاتە لەوبارەوە پشت‌راست دەکەینەوە و پشتیوانی لێ‌دەکەین.
ئەو لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە پشتیوانیی خۆی بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی گڕووپی تیروریستیی داعش و بنه‌کانی پەکەکە ڕاگەیاند.
هەروەها سەرۆکی هەریـی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا پاش ئەو پەیوەندییە، نووسی: بۆ ئەوەی ئه‌م کێشەیه‌ی که‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ نه‌بێته‌ هۆی پەرەسەندنی زیاتری ناکۆکییەکان کۆمەڵێک داواکاری ئاراستەی هەر دوولا دەکەین، چونکا ڕەوتی دانوستانی ئاشتی تەنیا رێگای چارەسەرییە و بۆ ئەوەی ئەم ناکۆکییانە دزە نەکاتە ناو هەرێمی کوردستان، تەواو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ.
بارزانی زیادیشی کرد: گەڕانەوە بۆ ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتی باشترین رێگەچارەیە. بە هەمان شێوە کە پێشتر بۆ وەدی هێنانی ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتی تەواو هەوڵی خۆمان خستبووە گەڕ، لە ئێستاشدا لە پێناو سڕینەوەی ناکۆکییەکانی بەردەم تێدەکۆشین.   

هیچ نظری موجود نیست: